تاوانيكي ديكه‌ی داعش

  • کۆدی هه واڵ : 809189
  • سه ر چاوه : ابنا کوردی 24
Brief

داعش خێزانێكیانگولـلەباران كرد، چونكه‌ به‌ نیازبوون له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵبێن

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستبویان هه‌ڵبێن و له‌ده‌ستی داعش رزگاریان بێت لە قەزای قائم رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش خێزانێكیان گولـلەباران كرد.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: سەرۆك ھۆز لە قائم، حارس دلێمی رایگەیاند كە داعش خێزانێكیانگولـلەباران كرد، چونكه‌ به‌ نیازبوون له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش هه‌ڵبێن.

 حارس دلێمی وتی: "خێزانێك كە لە سێ كەس پێكهاتبوون و یەكێكیان ئافرەتە هەوڵیان دا بەئۆتۆمبێل لە شاری قایم (٣٥٠ كیلۆمەتر رۆژئاوای روومادی) بەرەو شاری روتبە رۆژئاوای رومادی هەڵبێن، بەڵام دوای دەستگیركردنیان لەلایەن داعشەوە گولـلەباران كران".

حارس دلێمی وتیشی: "داعش رێگە نادات هیچ هاووڵاتییەكی مەدەنی لە شاری قائم هەڵبێت بۆ ئەوەی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان بهێنێت".

هه‌روه‌ها وەلید دلێمی ئەفسەر لە سوپای عێراق، هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و وتی: "بەپێی زانیارییەكانی هەواڵگری كە لە سەرچاوەكانی خۆمانەوە لە شاری قائم بەدەستمان گەیشتووە، داعش سێ‌ هاووڵاتیی مەدەنی بەهۆی ئەوەی هەوڵی هەڵاتنیان دابوو گولـلەباران كرد كە سەربە یەك خێزان بوون".


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License