ئەبوبەکر بغدادی هەڵهات

  • کۆدی هه واڵ : 807947
  • سه ر چاوه : ابنا 24کوردی
Brief

بەپێی زانیارییەکان ئەبوبەکر بەغدادی لە عێراق نەماوەو زۆربەی بەرپرسانی داعش لە موسڵ کوژراون و ژمارەیەکیشیان بەرەو سوریا، ھەڵاتوون.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشکرایکرد: بەپێی زانیارییەکان ئەبوبەکر بەغدادی لە عێراق نەماوەو زۆربەی بەرپرسانی داعش لە موسڵ کوژراون و ژمارەیەکیشیان بەرەو سوریا، ھەڵاتوون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع .ابنا: عەقید لەیس نعێمی وتەبێژی رەسمی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند: بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی گروپی تیرۆریستیی داعش، لە بەشی خۆرئاوای موسڵ نییەو لەماوەی رابردوودا عێراقی بەرەو شوێنێکی نادیار جێھێشتووە، وتیشی: زۆربەی سەرکردەکانی داعش، لەکاتی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی ناوچەکانی بەری خۆرھەڵات کوژراون و بەشێکیشیان بەرەو ناوچەکانی تری عێراق و سوریا، ھەڵاتوون.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق روونیکردەوە: سەعاتی سفر بۆ ئازادکردنەوەی ناوچەکانی بەری خۆرئاوا، لەلایەن فەرماندەو بەرپرسانی باڵای سەربازیی ژووری عەمەلیاتە نەینەوا دیاری دەکرێت، وتیشی: لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوی شارەکە، لە تیرۆریستان پاک دەکرێتەوە.

 


بووچونه که ت بنیره

پوستی ئلکتروونی ئیوه بلاونابیته.فیلده زه روریه کان به * نیشاندراون

*

mourning-of-imam-hussain
asura-mystery-of-creation
پیام رهبر انقلاب به مسلمانان جهان به مناسبت حج 1441 / 2020
conference-abu-talib
داعش
کۆپی رایت 2015 هه مو مافه کان پاریز راون بو بونیادی ابناء الرسول له تاران

All Content by AhlulBayt (a.s.) News Agency - ABNA is licensed under a Creative Commons Attribution 4.0 International License