سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران وتی: دوژمن ئەگەر بۆ جارێکی تر هەڵە بکات، گورزی کوشەندەی بەر دەکەوێت و گەل و هێزی چەکداریی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی داگیرکارە.

٢٥ شوبات ٢٠٢٦ - ١٠:٤٩
Source: Mehrnews

 سەرلەشکەر عەبدولڕەحیم مووسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران لە دیداری سۆرێن پاپیکیان، وەزیری بەرگریی ئەرمەنستان لە تاران، ئامادەبوونی هێزە سەروو ناوچەییەکان لە ناوچەی بەپێچەوانەی بەرژەوەندیی خەڵکی ئێران و هۆکاری ناسەقامگیریی نائەمنیی ناوچە زانی، وتی: جیهان لە قۆناغی تێپەڕین لە فۆڕمی تاک‌ڕەهەندی و تاک‌جەمسەرییە و ئەمریکا حەز بەو گۆراناکرییە ناکات و هەوڵ دەدا بە هەڵمەتی ناڕەوا و نایاسایی، هەژۆمنییەتی خۆی بسەپێنێت.
وتیشی: ئەگەرچی ئێمە هیچکات دەسپێکەری هیچ شەڕێک نەبووین و لە ڕابردوودا بۆ پێشگری لە هەڵگیرسانی شەڕ هەوڵمان داوە، بەڵام جموجۆڵی ئەمریکا بۆتە هۆی گۆڕانی هەڵوێستی ئێمە و دوژمن ئەگەر بۆ جارێکی تر هەڵە بکات، گورزی کوشەندەی بەر دەکەوێت و گەل و هێزی چەکداریی ئێران ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی داگیرکارە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha