-
عێراقچی: دەستوەردان لە بەڕێوەبەرایەتی ئێران لە گەرووی هورمۆز قبووڵ ناکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەر دەستوەردانێک لە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز بۆ پەسەندکردنی ڕێکخستنە نوێیەکان تەنها دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و کردنەوەی گەرووی هورمز دوادەخات.
-
ئایەتوڵا سەید موجتەبا خامنەیی پەیامێکی نوێ بە بۆنەی 7 ی جۆزەردان بڵاوکردەوە
ڕێبەری شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتی جۆزەردان، بە جەختکردنەوە لەسەر وەدیهاتنی کردەیی گۆڕانی دادوەری، بەدواداچوون و بەدیهێنانی مافەکانی نەتەوەی ئێران کە لە تاوانەکانی ساڵانی ١٤٠٤ و ١٤٠٥دا پێشێلکراون، وەک یەکێک لە ئەرکە هەرە گرنگەکانی سیستەمی دادوەری خستەڕوو.
-
قاڵیباف بۆ نەبیە بری: کۆتایی هاتنی شەڕی لوبنان خاڵی یەکەمی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکایە
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وتی: کۆتایی هاتنی شەڕی لوبنان و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە بەشێکی گرنگی بڕگەی یەکەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئابادی نێوان ئێران و ئەمریکان.
-
گۆڕانکاری لە شوێنی دانوستانی تەکنیکی ئێران و ئەمریکا
دانوستانە تەکنیکیەکانی ئێران و ئەمریکا کە بڕیار بوو لە سویسرا بەڕێوە بچێت، گواسترایەوە بۆ قەتەر.
-
عێراقچی: سەردەشت هێمای چەوساندنەوەی نەتەوەیەکە کە پاشەکشەی نەکرد
وەزیری دەرەوەی ئێران نووسیویەتی: سەردەشت تەنیا شار نییە؛ هێمای چەوساندنەوەی نەتەوەیەکە کە بووە قوربانی چەکی قەدەغەکراو و لە بەرامبەر ستەم و شەڕانگێزیدا پاشەکشەی نەکرد.
-
هێزی دەریایی سپای پاسداران : ئەمریکاییەکان لەم ڕۆژانەدا دۆزەخ دەبینن
فەرماندەیی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان لەم ڕۆژانەدا تووشی دۆزەخ دەبن.
-
وڵامی مووشەکی و درۆنی سپای پاسداران بە هێرشەکەی ئەمشەوی ئەمریکا
نووسینگەی کاروباری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا وڵامی یەکلاکەرەوەی هێزە دەریایی و ئاسمانی سپای پاسداران بۆ دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکای ڕاگەیاند.
-
سپای پاسداران وڵامی هێرشەکەی ئەمریکای دایەوە
هێزی دەریایی سپای پاسداران وڵامی هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێرانی دایەوە.
-
لە سزادانەوە بۆ سەرچاوە بوون؛ بۆچی جیهان درۆنی ئێرانی کۆپی دەکات؟
ڕاگەیاندنی فەرمی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور سەبارەت بە پەرەپێدانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی دوور مەودا کە لەسەر بنەمای مۆدێلی ئەمریکی "لوکاس" دروست دەکرێت، هەواڵێکی زۆر گرنگە.
-
کاردانەوەی ئێران بە پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتنەکە لە لایەن ئەمریکاوە
وەزارەتی دەرەوە بەیاننامەیەکی لەبارەی پێشێلکردنی ئاشکرای یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە بڵاوکردەوە.
-
سپای پاسداران سەبارەت بە تێپەڕینی کەشتی لە گەرووی هورمۆز هۆشداریی دا
هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە تاکە ڕێگای ڕێگەپێدراو بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا ئەو ڕێگایەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە
-
ئێران داوای لێپرسینەوە لە ناتۆ دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە ناتۆ دەبێت لەبارەی هاوبەشیی لەگەڵ ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل لە ئەنجامدانی تاوان دژ بە ئێران لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
-
سەردار قائانی هەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد؛ هەموو لوبنان بەجێبێڵن
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هۆشداریی بە زایۆنیستەکان دا: دەبێ هەموو لوبنان بەجێبهێڵن، چونکە ئەم خاکە مەیدانی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە، نەک گۆڕەپانی یاری داگیرکەران.
-
کاردانەوەی قاڵیباف بە درۆیەکی ئەمریکاییەکان
وەڵامی یەکلاکەرەوەی قاڵیباف بۆ درۆی داواکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی ئەمریکی.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: لە شەهید کردنی ئایەتوڵا خامنەیی خۆش نابین
وەزیری دەرەوەی ئێران له پەیامێکدا جەختی کرد: شەهیدبوونی ڕێبەر و سالاری شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی نه له بیر دەچێت و نه لێی خۆش دەبین.
-
چۆن جەنگی چل ڕۆژە بوو بە تەحەدایەک بۆ پێگەی جیهانی ئەمریکا؟
بە درێژایی مێژوو زلهێزە گەورەکان زیانر بەهۆی هەڵەی ستراتیژی و بڕیارە خراپەکانەوە داڕماون نا شکستی سەربازی.
-
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ وڵاتانی عەرەبی ؛ ژیانتان قەرزداری ئێرانن
ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کرد: ژیانی عەرەب لەسەر کەنداوی فارس قەرزاری بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوەیە.
-
دانوستانی باش لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆی نەوت و پارەی بلۆکەی ئێران کراوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی بورگنستۆک وتی: بۆچوونی شاندی ئێران ئەوەیە کە دەبێ لایەنی بەرامبەر ناچار بکەین ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
-
زانیاری نوێ لە ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ئەسپاردەکردنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران
وتەبێژی بارەگای یادکردنەوەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٤ی پووشپەڕ ڕێوڕەسمێکی گەورەی ماڵئاوایی و پرسە لە تاران، قوم و مەشهەد بە دروشمی ناوەندیی "دەبێ هەستینەوە" بەڕێوە دەچێت.
-
ئەمریکا گەمارۆی سەر فرۆشتنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا پاگەندەی کرد: واشنتۆن مۆڵەتی ٦٠ ڕۆژەی بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران دەرکرد؛ تاران هەروەها بەڵێنی دا تێپەڕبوونی ئازاد بەناو گەرووی هورمزدا بپارێزێت.
-
گفتوگۆی پزشکیان و ئەردۆغان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزشکیان، پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا کرد و پاڵپشتی ئەنقەرەی بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆسەیە دەربڕی.
-
قاڵیباف: ئەگەر نەدەڕۆیشتینە سویسڕا زیاتر خوێنی موسڵمان و شیعە لە لوبنان دەڕژا
سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران وردەکارییەکانی سەفەری سویسڕای شیکردەوە.
-
جەنایەت لە لوبنان و پێشێل کردنی ڕێککەوتن؛ ڕێکارەکانی ئێران بۆ وڵام دانەوەی ئەمریکا چیە؟
لەگەڵ پێشێلکردنی ڕێژیمی زایۆنیستی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا و درێژەدان بە بۆردومانکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکانی لوبنان، ئەم پرسیارە جدییە دێتە ئاراوە کە ئێران دەتوانێت لە چ ڕێگاچارەیەک بۆ پێشگرتن لە بەردەوامیی تاوانەکان کەڵک وەربگرێت؟
-
کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوبژیڤانیی قەتەر دەستیپێکردووە
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ئێران، ئەمریکا و قەتەر لە سویسڕا دەستیپێکردووە.
-
دوای ٨٠ خولەک دانوستان؛ گفتوگۆکان وەستا
خولی یەکەمی کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوبژیڤانیی قەتەر و پاکستان وەستا.
-
ئەمینداری حزبوڵا: ئیسڕائیل دەبێ بڕوات
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان هۆشداریی بە ئیسڕائیل دا.
-
قاڵیباف بە توندی وڵامی ترامپی دایەوە
سەرۆکی وەفدی دانوستان کاری ئێران وتی: ئەگەر هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەری هەبوایە ئەمڕۆ ئەوەندە دۆش داماو نەبوون.
-
عێراقچی ئەنجامی دانوستانی ئێران و ئەمریکای ڕوون کردەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامی دانوستانەکانی دوێنێ بە ناوبژیوانی پاکستان و قەتەر ڕوون دەکاتەوە.
-
دانوستانی باش لەسەر هەڵگرتنی گەمارۆی نەوت و پارەی بلۆکەی ئێران کراوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی بورگنستۆک وتی: بۆچوونی شاندی ئێران ئەوەیە کە دەبێ لایەنی بەرامبەر ناچار بکەین ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
-
هەنگاوی ئەمریکا بۆ ئازاد کردنی شەش ملیار دۆلار پارەی بلۆکە کراوی ئێران
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی باسی لە هەنگاوی ئەمریکا و قەتەر کردووە بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە شەش ملیار دۆلار لە سەروەت و سامانە بەستووەکانی لە دۆحە بگات.