-
ئێران پشت لە بەرەی بەرخۆدان ناکات
نوێنەری تاران لە مەجلیس وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ لەونێک دەست لە پاڵپشتیی لە بەرەی بەرخۆدان هەڵناگرێت و بەردەوام دەبێت لە تۆکمەکردنی ئەو بەرەیە.
-
عێراقچی: گۆڕانکارییەکانی سووریا پێش بینی کراو بوو
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەلنەهاری لوبنان وتی: بە پێچەوانەی مێدیاکان من بۆ خۆم گۆڕانکارییەکانی سووریام پێش بینی نەکراو نەدی.
-
سەردار فەدەوی: هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل یەکلایی بووەتەوە
جێگری فەرماندەی گشتیی سپا وتی: سپا بەردەوام بەڵێنەکانی خۆی ڕاپەڕاندووە و ئەوڕۆش با هەمووان بزانن کە ئۆپەراسیۆنی بەڵینی ڕاستی ٣ لە کاتی دیاریکراو و دۆخی گونجاودا یەکلاییە.
-
ئێران هۆشداریی بە بەرپرسانی عێراق دا
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران لە دیداری نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق، سەبارەت بە تەشەنە و پەرەسەندنی دۆخی ناهێمنی سووریا بۆ عێراق هوشداری دا.
-
عێراقچی: کۆمەڵگای جیهانی لە وەستاندنی ڕژیمی زایۆنی شکستی هێنا
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵگای جیهانی شەرمەزارانە لە وەستاندنی هەڵمەتی دەستدرێژی، جەنایەتی جەنگی، جەنایەتی دژی مرۆیی و کۆمەڵکوژیی ڕژیمی زایۆنی شکستی هێناوە.
-
ڕێبەری ئێران: ئەوەی ڕیشەکێش دەبێت ئیسڕائیلە
هەزاران کەس لە ژنانی ئێرانی لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات کۆبوونەوە.
-
بەقایی: ئێران لە سووریا بەدوای ئیمپراتوری و داگیرکارییەوە نەبوو
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێمە لە سووریا بەدوای چێ کردنی ئیمپراتوری و داگیرکارییەوە نەبووین، زیادی کرد: کردنەوەی باڵوێزخانە پێویستی بە دابینی ئاسایش هەیە.
-
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران تەنیا ڕێگەی ڕزگاری وڵاتانی ئیسڵامی دەخاتەڕوو
یاردیدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران وتی: تەنیا ڕێگەی ڕزگاری گەلان و وڵاتانی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی، هاوڕێی و یەکگرتوویی و جەمسەرسازی هێز لە جیهانی ئیسلامە.
-
داخوازی بۆ پەرەدان بە مامەڵەی بازرگانی ئێران و عێراق
باڵوێزی ئێران لە عێراق لە لێدوانێکدا ئاستی باڵای ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تاران و بەغدای لێک دایەوە و خوازیاری پەرەدان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی دوو وڵات بوو.
-
باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا بەزوویی دەکرێتەوە
حسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە سووریا وتی: باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا بەم زووانە چالاکی خۆی دەست پێدەکاتەوە.
-
داخوازی ئێران لە کۆمەڵگای جیهانی سەبارەت بە یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی ئیسلامی دەبێ ئەرکی یاسایی و مرۆیی خۆیان هەمبەر بە پاڵپشتی لە خەڵکی چەوساوەی یەمەن و ناڕەزایەتیان هەمبەر بە دەستدرێژیی سەربازی ئەمریکا و بەریتانیا ڕاپەڕێنن.
-
ئایا ئێران و تورکیا بۆ ڕووخانی سووریا ڕێککەوتوون؟
ڕۆژنامەی "تاران تایمز" ڕایگەیاند کە بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بەو ڕۆژنامە، لێدوانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هاوئاهەنگی ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەددا هەڵە و ناڕاستن.
-
سەردار سەلامی: بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران دەپارێزین
فەرماندەی گشتی سپا بە ئاماژە بە دۆخی ئێستانی ناوچەکە و جیهان، وتی: جیهانی ئیسلام ئەمڕۆ مەیدانی جەهادە و ئێمە لە بەرژەوەندی، مێژوو و نیشتمانی خۆمان پارێزوانی دەکەین.
-
باڵوێزی ئێران لە بەغدا: ئیزن نادەین تیرۆریزم گورز لە عێراق بدات
باڵوێزی ئێران لە بەغدا بە جەخت لەسەر پاڵپشتی تاران لە بەغدا لە بەرانبەر هەر جۆرە مەترسییەکی تیرۆریستی کە لەوانەیە هەڕەشە بێت بۆ سەر عێراق، وتی: بەرگری لە ئەو وڵاتە و شوێنە پیرۆزەکان ئەرکە.
-
سەردار سەلامی: هێزەکانی سپا دوایین کەس بوون کە سووریایان بەجێهێشت
فەرماندەی گشتی سپا بە وتنی ئەوەی کە هێزەکانی ئێمە دوایین کەسانێک بوون کە سووریایان بەجێهێشت، وتی: لۆژیک نەبوو هەموو سپا و بەسیج بە وڵاتێکی دیکەوە بگلێنین کە ئەرتەشەکەی دەستەوسان بوو.
-
ئێران: پاگەندەکانی بریتانیا لەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا فریودەرانە و درۆیە
پەیامی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس: پاگەندەکانی بریتانیا لەسەر گۆڕانکاریەکانی سووریا فریودەرانە و بەدوور لە ڕاستییە.
-
هوشداری ئێران بە ئاژانسی ئەتۆمی سەبارەت بە گەمارۆکان
جێگری کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران پابەندە بە بەڵێنەکانی خۆی و تا گەمارۆ زاڵمانەکان زاڵ بن، چاودێریی زیاتر لە بەڵێنەکانی قبووڵ ناکات.
-
سەرلەشکەر سەلامی: گەڵاڵەی لەناوبردنی ئیسرائیل لەبەردەستە
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە کۆبوونەوەی تایبەتی مەجلیس جەختی کرد کە ئێمە لاواز نەبووینەتەوە و دەسەڵاتی ئێران کەم نەبووەتەوە.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندیمان لەگەڵ سووریا بەردەوام دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کاردانەوەی بە ڕووداوەکانی سووریا و ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد نیشان دا.
-
قالیباف: لە پێناو ئاسایشی ئۆمەی ئیسلامی چووینە عێراق و سووریا
سەرۆک پەرلەمانی ئێران وتی: لە سەر ویست و داوای دەوڵەتەکان چووینە عێراق و سووریا، چونکە ئۆمەی ئیسلامی و ئاسایشی نیشتمانیمان لە مەترسیدا بوو.
-
باڵوێزی ئێران لە سووریا زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
باڵوێزی ئێران لە سووریا وتی: پاش شکست و گیرانی حومس، چیتر نە ئەرتەشی سووریا و نە خەڵکی ئەو وڵاتە لە هیچ کوێی دەستیان نەکردەوە و بەو ئەنجامە گەیشتن کە بارودۆخەکە بە ئاشتەوایی ڕادەست بکەن.
-
چۆڵ کردنی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق درۆیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هەواڵی هاوپەیوەند بە چۆڵ کردنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق درۆیە و ئەو باڵوێزخانە خەریکی درێژەی چالاکییەکانی خۆیەتی.
-
وەزیری دەرەوەی قەتەر :قەیرانی سووریا ئەبێ کۆتایی پێ بێت
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر پرسە گرینگەکانی ناوچەکە هەواڵی دا.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: شەڕ لە سووریا دەبێ بەپەلە بوەستێندرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی زامنی پڕۆسەی ئاستانه دەکەن ڕایگەیاند: پێویسته ململانێکان دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت، دەبێت ڕێز له یەکپارچەیی خاکی و سەروەری سووریا بگیرێت.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە عێڕاق
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە ڕۆژی هەینی بە فەرمی بچێتە عێڕاق و بە ئامانجی گفتوگۆ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەغدا دیدار بکات.
-
تەرمی 300 شەهیدی بێ ناونیشان لە سەرتاسەری ئێران بەڕێدەکرێت
تەرمی 100 شەهیدی بێ ناونیشان لە بەردەم دەرکەی زانکۆی تاران تا معێڕاجی شەهیدان لەلایەن خەڵکەوە بەڕێ دەکرێت.
-
ئێران پشتی سووریا بەرنادات
عێراقچی لەسەر پاڵپشتی ئێران لە سووریا لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان جەختی کرد.
-
بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ناگۆڕدرێت و ئاشتی خوازانە دەمێنێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی ئەتۆمی ئێران نەگۆڕدراوە و ئاشتیخوازانە بووە و هەر ئاواش دەمێنێتەوە.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: پەرەسەندنی تیرۆریزم لە بەرژەوەندی هیچ وڵاتێک نییە
لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمیری قەتەر دوایین پێشهاتەکانی غەززە، لوبنان و سوریا و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێران و قەتەریان تاوتوێ کرد.
-
عێراقچی: ئێران و تورکیا بەرژەوەندی و نیگەرانی هاوبەشیان هەیە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ هاوتای تورکیای وتی: ئێران و تورکیا بەرژەوەندی و نیگەرانی هاوبەشیان هەمبەر بە پرسەکانی ناوچە هەیە.