-
وەزیری ناوخۆی ئێران گەییشتە بەغدا
وەزیری ناوخۆی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە دووهەمین کۆنفڕانسی ناوچەیی مادەی هۆشبەری وڵاتانی دراوسێی عێڕاق، گەییشتە بەغدا.
-
داهێنانێکی سەرەنجڕاکێش لە کۆمپانیایەکی ئێرانی
کۆمپانیایەکی زانست بنەمای ئێران توانی جانتای وزەی خۆجەیی بەرهەم بهێنێت کە لە ڕاستیدا وزەخانەیەکی هەتاوی بە دەفرایەتی میکرۆیە کە دەگوازرێتەوە و کەسەکان دەتوانن لە وزەی پاکی هەتاو لە هەموو شوێنێک کەڵکوەربگرن.
-
چالاکی زیاتر لە سێ هەزار خێوەتی ئێرانی لە ئەربەعین/ عێراق چل هەزار خێوەتی هەیە
جێگری مەڵبەندی پەرەدان بە مەزارگە و زیارەتگاکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە سێ هەزار خێوەتی ئێرانی ئامادەن بۆ خزمەتکردن لە عەربەین .
-
کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر یەمەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، به توندی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەندەری حەدیدی یەمەنی ئیدانه کرد.
-
نەشتەرگەریەکی زۆر دژواری ئێسقان لە سنە ئەنجام درا
نەشتەرگەری کێشەی ئێسقانیی ژێنێتیکی (مالتیپل ئێگسۆزتوزیس) لە سەر کوڕێکی 18 ساڵان بە سەرکەوتوویی لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ئەنجام درا.
-
ئایەتوڵا خامنەیی: سەرکەوتنی دەوڵەتی نوێ سەرکەوتنی هەموومانە
نوێنەرانی خولی دوازدەیەمی شورای ئیسلامی لە حوسێنییە ئیمام خومەینی لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش دیداریان کرد.
-
پزشکیان : هەوڵ بدەین بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە نێو کۆمەڵگا
مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو، وێڕای ئامادە بوون لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئەبێ هەوڵ بدەین بۆ دادپەروەری و یەکسانی لە نێو کۆمەڵگا.
-
هەرێمی کوردستان چیتر مافی مانەوەی سیاسی بە دژبەرانی ئێران نادات
نوێکردنەوە و پێدانی مافی مانەوەی سیاسی بەو کەسانە ڕاگیراوە کە لەسەر کاری سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن.
-
لەناوچوون, ماڵی کۆتایی و نزیکترین چارەنووسی ئیسرائیلە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕژێمێک کە بۆ مانەوەی خۆی پشت دەبەستێتە جەنایەت، لەناوچوون ماڵی کۆتایی و نزیکترین چارەنووسیەتی.
-
بکوژی شێخ ئازاد شەهابی و دەروێشەکانی کوژرا
قایمقامی شاری سەقز، کوژرانی بکوژەکەی هێرشەکەی سەر خانەقای شێخ ئازاد شەهابی ڕاگەیاند و وتی: لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی شاری بانە کوژراوە.
-
فەرماندەیەکی کۆمەڵی ئیسلامی لە لوبنان شەهید بوو
سەرچاوە مێدیاییەکان لە هێرشی درۆنی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە جبال ئەلبەتم هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنان و شەهادەتی محەمەد جبارە لە فەرماندەکانی کۆمەڵەی ئیسلامی هەواڵی دەدەن.
-
دۆسیەی دادوەری بۆ بکوژەکانی شێخ ئازاد و دوو هاوڕێی کرایەوە
سەرۆکی گشتی دادگای پارێزگای کوردستان لە کردنەوەی دۆسیەی دادوەری بۆ تاوانبار یان تاوانبارەکانی کوشتنی 3 هاووڵاتی سەقزی هەواڵی دا.
-
چەند کەسایەتی سوننە و کورد دەبنە ئەندامانی شۆرای ستراتیژی دەوڵەتی ئێران
جەلال مەحموودزادە نوێنەری پێشووی مەهاباد لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، لە دەست نیشان کردنی چەند کەس لە هەڵکەوتەکانی ئەهلی سوننە و کورد بۆ شۆرای ستراتیژی دەوڵەت دوای رەخنەکان لەسەر سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو هەواڵی دا.
-
تێوەگلانی ئێران لە تیرۆری ترامپ درۆی بێ بنەمایە
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی قسە و باسەکانی سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە تیرۆرکردنی ترامپی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە: ئەم تۆمەتانە بێ بنەما و ڕقەبەرانەن.
-
جەنایەتی تیرۆری سەردار سولەیمان لە دادگا شوێنگیری دەکەین
سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: جەنایەتی تیرۆری سەردار سولەیمان لە دادگا ناوخۆییەکانی ئێران شوێنگیری دەکرێت.
-
بێن سەلمان و سەرۆک کۆماری نوێ ئێران گفتوگۆیان کرد
شازادەی جێنشینی سعوودیە بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو کرد.
-
ماتەمینی نیوەڕۆی عاشوورای حوسێنی لە تاران
ڕێوڕەسمی تازیەباری و ماتەمینی عاشوورا لە سەرانسەری ئێران بەڕێوەچوو.
-
تاسووعا و تازیە و ماتەمی ئێرانییەکان بۆ یاری وەفاداری سەیدولشوهەدا
ی موحەڕەم ڕۆژی حەزرەتی عەباسی برای ئیمام حوسێن (د.خ)ە و خەڵکی تازیەباری ئێران ماتەم و شینگێڕی بۆ یاری وەفاداری سەیدوشوهەدا دەکەن.
-
ئەمریکا ڕێگرە لە کۆتایی هاتنی تاوانی دڕندانەی ئیسڕائیل لە غەززە
سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، وتی: ئەمریکییەکان بوونەتە بەربەستێکی جیددی بۆ کۆتاییهێنان بە تاوانی زایۆنیستەکان لە غەززە.
-
ڕێوڕەسمی تازیەباری عاشوورای حسێنی لە شارەکانی کوردستان
ڕێوڕەسمی تازیەباری ئیمام حسێن لە شار و گوندەکانی کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک دەستە دەستە دەچنە ڕیزی تازیەبارانی حسێنییەوە.
-
هەڵوێستی دەوڵەتی نوێی ئێران پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهانە
سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەوڵەتی نوێ ئێران هەڵوێستێکی تایبەت و به ڕز دەگرێ به قووڵکردنەوەی پەیوەندییه هەمە لایەنەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه و حکوومەتەکانی دیکه .
-
پاگەندەی ئەرژەنتین سەبارەت بە تێوەگلانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە تەقینەوەی ئامیا درۆیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، قسە بێ بەڵگەکانی وەزیری داد و بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئەرژەنتین لەسەر تۆمەتدان و هەروەها پاگەندەی دەستێوەردانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە تەقینەوەی بالەخانەی ئامیای ئیدانە کرد.
-
120 ئەندامی پارتە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران ڕادەست دەکرێنەوە
جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد وتی: ناوی نزیک بە 120 کەس لە " ئەو تیرۆریستانەی کە خۆیان دەدەنە پاڵ کوردەوە" بۆ رادەست کردنەوە دراوەتە عێڕاق و بەزوویی لێپرسینەوەیان دەست پێدەکات.
-
دیداری فەرماندەکانی سپا لەگەڵ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران
فەرماندە باڵاکانی سپا بە ئامادەبوون لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەگەڵ ناوبراو دیدار و گفتوگۆیان کرد.
-
هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە ئێران واتا تێلاڤیڤ دەیەوێت خۆی بکوژێت
شرۆڤەکاری ناسراوی میسری بە هەڕەشەکانی وەزیری شەڕی پێشووی ئیسرائیل لە ئێران کاردانەوەی نیشان دا.
-
ئێران پێنج خێوەتی ئەربەعین لە هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنێت
لە کۆبوونەوەی مەڵبەندی بەڕێوەبردنی ئەربەعینی کوردستاندا بڕیاردرا 63 خێوەتی ئەربەعین لە سنووری پارێزگاکە و پێنج خێوەت لە هەرێمی کوردستان و کەربەلا ڕێکبخرێت.
-
داڕێژەری هێرشە تیرۆریستیەکەی کرمان دەستبەسەر کرا
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە کار و چالاکییە دژە تیرۆریستییەکانی ئەو دەزگایە لە ماوەی ڕابردوودا، ئاشکرای کرد کە داڕێژەری هێرشە تیرۆریستیەکەی کرمان دەستبەسەر کرا.
-
ئێران هیچ چەکێکی بۆ ئەنساروڵای یەمەن دابین نەکردووە
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی ئیدیعای ئەمریکا، وتی: ئێران هیچ چەکێکی بۆ ئەنساروڵای یەمەن دابین نەکردووە.
-
کۆبوونەوەی گەورەی شیرەخۆرەکانی حسێنی لە تاران بەڕێوەچوو
کۆبوونەوەی گەورەی دایکان و شیرەخۆرەکانی حسێنی و عاشوورایی تاران و ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی پلەی حەزرەتی عەلی ئەسغەر ئەمڕۆ هەینی 22 ی پووشپەڕ لە کاتژمێر 8 ی بەیانی لە شەبستانی موسەلای ئیمام خومەینی تاران بەڕێوە چوو.
-
ئامادەی گفتوگۆی سازێنەر لەگەڵ جیهانی عەرەبم
سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لەسەر هەوڵ بۆ گفتوگۆی سازێنەر و تۆکمە کردنەوەی هاوکارییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەیی جەختی کرد.