٣١ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:١٣
بانگەوازی موقتەدا سەدر بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدری عێراق لە هەموو لایەن و گروپە سیاسی و کۆمەڵایەیتەکانی عێراقی ویست بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق یەکگرتوو بن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا موقتەدا سەدر، رابه‌ری رەوتی سەدر، رایگه‌یاندوه‌ "  ئامادەم ئەمریکابە رێگەی سیاسی و یاسایی دەربکەم".

رابه‌ری رەتی سەدر راشیگەیاند ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، گەندەڵی بەربڵاوی عیراق و بۆشایی نێوان سیاسەتمەداران و گەلی قۆستوه‌تەوە و داواش لە لایەنەکان دەکات لە پێناو خۆشگوزەرانی خەڵک و پاراستنی کەرامەتیاندا سازش لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن.

سەدر جەختیش دەکاتەوە کە رێگە نادەن عیراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسی و سەربازییەکان و وتیشی: "عیراقێکی بەهێز و سەربەخۆمان دەوێت".

ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 29ی کانونی یه‌که‌می 2019، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق بڵاویکرده‌وه‌، له‌ کاتژمێر 07:00ـی ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ باره‌گای لیواکانی 45 و 46 ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی "غابه‌ سلوم" و "الحرش"ـی  سنووری عیراق – سووریا رووبه‌ڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانی سوپای ئه‌مریکا بووه‌ته‌وه‌.لەم پەلامارەدا لانیکەم 25 کەس لە ئەندامانی حەشدی شەعبی شەهید و زیاتر لە 50 کەس بریندار بوون .

خەڵک و بەرپرسان و کەسایەتیە سیاسی و حکومەتیەکانی عێراق ، دەسبەجێ هەنگاوی ئەمریکا بۆ پێشێلکردنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراقیان شەرمەزار کرد .

..........
340