٢٩ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:١٣
بەشداری کردنی 30 هەزار فەلەستینی سەرباری کەندو کۆسپنانەوە لە نوێژی هەینی مزگەوتی ئەقسا

نزیکەی 30 هەزرار فەلەستینی سەرباری کەندو کۆسنانەوەی بەرفراوانی رژێمی زایۆنی لە نوێژی هەینی مزگەوتی ئەقسادا بەشداریان کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عیزام خەتیب بەڕێوەبەری ئەوقافی ئیسلامیی قودس و کاروباری مزگەوتی ئەقسا شەوی رابردوو رایگەیاند ، نوێژی هەینی مزگەوتی ئەقسا بە ئامادەبوونی نزیکەی 30 هەزار فەلەستینی و لە ژێر هەنگاوی توندی ئاسایشی رژێمی داگیرکەری قودس بەڕێوەچوو .

 خەتیب وتیشی ، شارومەندانی فەلەستینی سەرباری زەبرو زەنگی توندی لەشکەریانی  زایۆنی لە دەروبەری مزگەوتی ئەقسا و دەروازەکانی ، ڕێوەڕەسمی نوێژی هەینیان بە شکۆوە بەڕێوە برد .

 مزگەوتی ئەقسا بووە بە شوێنی تەراتێنی لەشکەریان و شارۆکە نشینانی زایۆنی بۆ سڕینەوەی شوناسی ئیسلامیی و مەسیحیی مزگەوتی ئەقسا و گۆڕینی بۆ هێما زایۆنیەکان .

..........
340