بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە باسی ئامادە بوونی سوپای وڵاتەکەی کرد لەمەڕ ناردنی ھێز بۆ دەرەوە لە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی تورکیا لە نێوخۆو دەرەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «ئێن ئاڕ تی» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لە بارەی ناردرانی ھێز لە وڵاتەکەیەوە بۆ لیبی وتیشی : سوپای ئێمە ئامادەی پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی تورکیا لەنێوخۆو دەرەوەیە.
حەوتەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی تونسی کردو لەوێوە داکێکیی خۆی لە دەوڵەتی «فائیز سەڕاج» لە لیبی ڕاگەیاند. ناوبراو پێنج شەممەی ڕابردوو وتی: دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لە تەرابلۆسی لیبی داوای یارمەتیی لە ئانکارا کردووە.
تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی خەلیفە حەفتەر کە چەند ساڵێک بوو بە داکۆکیی عەرەبستانی سەعودی سعودی و میسر و ئیمارات بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستی بەسەر روژهەڵاتی لیبی دا گرت بوو ، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بەرەو باکوری ئەم وڵاتە پێشڕەویی کردووە.
خەلیفە حەفتەر چوارەمی ئاپریلی ئەمساڵە زایینییە فەرمانی دایە لەشکریانی ژێر ڕکێفی خۆی ھەتا پەلاماری تەرابلۆس بدەن. لەوەتەی ئەم شاڵاوانە دەستیان پێ کراوە ھەتا ئێستا پتر لە ٧٤٠ کەس لە تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە کوژراون و لانیکەم ٤٤٠٠ کەسیش بریندار بوونە.
.........
340