بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵیی سومریە نیوز حاج موحەمەد ساڵح ئەلعێراقی لە کەسانی نزیک لە موقتەدا سەدر بەرلە نیوەڕوی ئەمڕۆ شەمە ڕایگەیاند کە ناوچەی حەنانە لە شاری نەجەفی ئەشرەف وەک شوێنی نیشتە جێی بوونی سەدر سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان .
ئەلعێراقی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک لەوبارەوە نووسی : پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەی حەنانە لە وڵام بە فەرمانی ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ هێزەکانی بەناو کڵاو شینەکان وەک بەشێک لە لقی سەربازی ئەو ڕەوتە واتە " سرایا ئەسەلام" بۆ پاراستنی ناڕازیان لە شاری بەغدا لە شەوی ڕابردوو و بەرلەوەش لە نەجەفی ئەشرەف ئەنجام دراوە .
..........
340