٢٦ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٥٤
وەزیری نەوتی عێراق: هەولێر و بەغدا بە شێوەی بەرایی گەیشتنە رێککەوتن

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بە شێوەی بەرایی لە نێوان بەغدا و هەولێر رێککەوتن کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سامر غەزبان،  وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، بەش شێوەی بەرایی لە نێوان بەغدا و هەولێر رێککەوتن کراوە.

وەزیری پلاندانانی عیراقیش  ئێوارەی  دوێنێ  دووشەممە  رایگەیاند،  رێککەوتن لەنێوان بەغدا و هەولێر کراوە و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

وتیشی، "هەردوولا لە بارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2020 رێککەوتن و سەرەتای ساڵی داهاتوو دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە".

وەزیری پلاندانانی عیراق ئاماژەی بەوەش کرد،بەپێی رێککەوتنەکە هەرێمی کوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق-سۆمۆ دەکات.

لە بەرامبەردا حکومەتی عیراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت. بەپێی زانیارییەکان ئەو خاڵەی تا ئێستا هەردوولا بەشێوەیەکی کۆتایی لەسەری رێکنەکەوتوون ئەوەیە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراق-دا چەند دەبێت.

..........
340