بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرلەشکەر " حسێن سەلامی" فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دوشەممە لە ناو کۆبوونەوەی گەورەی خەڵکی تاران وتی: فیتنەیەک کە لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە لە ئێران ڕووی دا ، بەرهەمی هەموو شکستە گەورەکان بوو کە دوژمن لە گوڕەپانی جۆربەجۆر لەماوەی چل ساڵی ڕابردوو لە ئۆمەتی ئیسلام ونەتەوەی گەورەی ئێران وەری گرتووە.
سەرلەشکەر سەلامی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دوژمنان توانایی ئەنجانی دانی هیچ کردەوەیەکیان لە بەرانبەر ئێران دا نیە ڕایگەیاند : کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ حەرەکەت وجوولەیەکی دوژمنان بێ وەڵام وبەبێ توڵە ناێهێڵێتەوە.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: خەڵکی ئێران بە بەڕێوە بردنی ڕێپێوان لە شارە جۆربەجۆرەکان دا، وەڵامێکی گۆرچک بڕیان بە سیاسەتە دەسدرێژکارانەکانی ئەمریکا دا.
سەرلەشکەر سەلامی هەروەها بە ڕێز گرتن لە تەگبیرەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری لە پوچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی دوژمنان لە ئێران ، سووریا ، عێراق ولوبنان پیداگری کرد: ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە فیرکردنی دەرس ووانەی ئازادەیی، ڕاوەستاوی وخۆڕاگری، سەرزەوینە ئیسلامیەکانی کردە مەیدانی جیهادیی ئازادی خوازانە وسەربەرزانە لە دژی موستەکبیران.
.........
340