٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٢٢
رێکخراوی نەتەوەکان : پەلامارەکانی ئیسراییل بۆسەر سوریا مایەی نیگەرانیە

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ریکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا رۆژی هەینی بەپەرۆشی خۆی لە بارەی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر سوریا نیشاندا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - گیەر پێردرسێن لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی سوریا بە ئاماژە بە پەلاماری ئەم دواییانەی رژێمی ئیسراییل بۆسەر دمشق پێتەختی سوریا گوتی : پەلامارە ئاسمانیەکانی ئیسراییل بۆسەر سوریا مایەی نیگەرانین .

 فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنی سەر لەبەیانی چوارشەممە لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو و ئاسمانی لوبنانەوە باشوری دمشقیان بۆردومانکرد .

 ئیسراییل بەردەوام بۆ داکۆکی لە تیرۆریستان ، بنکەکانی ئەرتەشی سوریاو ژێرخانەکانی سوریا ئەداتە بەر پەلامار .

پێدێرسێن لەم کۆبوونەوەدا هەروەها ئاماژەی کردە پێکهاتنی لیژنەی یاسای بنەڕەتیی سوریا و گوتی : ئەندامانی لیژنەی دەستووری سوریا لە بارەی پرۆژەی بەرایی رێککەوتوون .

..........
340