٨ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٢٠:١٣
فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی نەناسراو لە ماهشەهر داخرا

پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی نەناسراوی لە ماهشەهر کردە ئامانج و دایخستە خوارێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا، پەدافەندی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی نەناسراوی لە ماهشەهر کردە ئامانج و دایخستە خوارێ.

ئەو ڕووداوە لە نزیکیی بەندری ئیمام ڕووی دا و دەوترێت فرۆکە بێ فرۆکەوانەکە لە لایەن سیستەمی دژە مووشەکیی مورسادەوە کراوەتە ئامانج.

هەڵبەت هەندێک سەرچاوەی نافەرمیش لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند کە داخستنی ئەو فرۆکە بێ فرۆکەوانە لە قەوارەی ڕەزم و مانۆری شەوانە و بۆ لێکدانەوەی ئاستی ئامادەیی سیستەمگەلی پەدافەندی ئەنجام دراوە.

..........

300