٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٢٣
داخوازیی نوێنەران لە عادڵ عەبدولمەهدی بۆ ئامادە بوون لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی خۆی دا بە دەنگی نوێنەران داوای لە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد کە لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دوو ڕۆژی داهاتووی پەرلەماندا بەشداری بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ لێکدانەوەی بشێوییەکانی ئەم دواییەی ئەم وڵاتە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستی پێکراوەو بڕیارە هەتا ڕۆژی پێنج شەممەش بەردەوام بێت.

ڕاپۆرتێکی تر لە عێراقوە دەربڕی ئەوەیە کە (عادڵ عەبدولمەهدی)  سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نامەیەک دا بۆ موفتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داخوازی ناوبراوی بۆ بەرپاکرانی هەڵبژاردنی پێش وەختە ڕەت کردەوەو وتی: ڕێککەوتنی سیاسی ڕێگایەکی کورتتر لە کشانەوەو بەرپاکردنی هەڵبژاردنی پێش وەختەیە ب~ۆ گۆڕینی دەوڵەت.

سەدر ڕۆژی دووشەممە کاژێرێک دوای ڕاگەیەندرانی پەسەند کراوەی تازەی پەرلەمان لەمەڕ پەسەند کردنی هەگبەی چاکسازییەکانی دەوڵەتی عادڵ عەبدولمەهدی لەمەڕ وەدی هێنانی داخوازیی ناڕەزایان، لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری ئەوە بوو کە سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بەشداریی بکات و بەرپاکرانی هەڵبژاردنی پێش وەختە لەژێر چاودێریی  ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕابگەیەنێت.

ناڕەزایانی عێراقی لە ڕۆژی هەینی 25ی ئۆکتۆبرەوە دووهەمین خولی ناڕەزامەندییەکانیان دژی بێکاری و گەندەڵیی کۆمەڵێک لە بەرپرسان و هەل و مەرجی تێکچڕژاوی ئابووری و گوزەران دەست پێ کردووە.

..........
340