بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەنسوور سداقەت لەو بارەوە بە پەیامنێری کورد پرێس وتی : بە پێی ڕاگەیندرانی ئامادەیی چالاکانی مەدەنی ،ئەرکانی هاوکاری یارمەتیە جەماوەریەکان و پێ و شوێن گرتنی بەردەوامی نوێنەری مەهاباد لە مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران و ڕەزامەندی فەرماندار ، موڵەتنامەی کۆ کردنەوە و ناردنی یارمەتی جەماوەری بۆ گەلی کورد ی شەڕلێدراوی سووریا بۆ کۆمەڵی مانگی سووری مەهاباد دەرکرا .
ناوبراو وتیشی : کات و شوێنی کۆکردنەوەی یارمەتیە جەماوەریەکان و کاڵای پێویست لە ئاگادارینامەکانی دواییدا بە ئاگاداری شاروومەندانی خوشەویست دەگات و یارمەتیەکانیش لە لایەن مانگی سوورەوە دەنێدرێت بۆ کوردەکانی سووریا .
.........
340