بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز لە ژنێڤ ، گیەر پێدرسۆن نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروبارری سوریا رۆژی دوشەممە بە پێداگری لەسەر درێژکرانەوەی ئاگربەس لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا گوتی : هەوڵ ئەدات پرۆسەیەکی سیاسی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە هەشت ساڵ شەڕ لە سوریا بباتە پێش .
گیەر پێدرسۆن رایگەیاند رۆژی سێشەممە رۆژێک بەر لە بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی دەستووری سوریا ، لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ترکیا و روسیا لە ژنێڤ دیداری دەبێ .
نوێنەری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا گوتی : ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە درێژەی تێکهەڵچون ل شایەتێکی دیکەیە لەسەر گرنگایەتی دەسپێبوونی پرۆسەیەکی سیاسی جددی کە بتوانێ یارمەتی بدات بە چارەسەریی کێشەکان لە تێکڕای سوریا لەوان لە باکووری رۆهەڵاتی سوریا بە تایبەت ئیدلب .
بڕیارە مەولوود چاوش ئوغڵوو ، محەممەد جەواد ەریف و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیرانی دەرەوەی ترکیا و ئێران وروسیا لە بارودۆخێکدا لە ژنێڤ دیدار بکەن کە ئاگر بەس ، بەر لە کۆبوونەوەی ئەم لیژنە سوریە پێکهاتوو لە 150 ئەندام رۆژی چوارشەممە بە داکۆکی رێکخراوی نەتەوەکان ، کۆتایی دێ .
پێدرسن گوتی دانیشتنی لیژنەی دەستوور ، بە داکۆکیی ئەو گەورە هێزانەی کە لە دوو لای پشتیوانی دەکەن ، یەکەم رێککەوتنی سیاسیی نێوان حکومەتی بەشار ئەسەد و بەرهەڵستکارانە .
ئەم لیژنەیە وەک کلیدی بوار خۆشکردن بۆ چاکسازریی سیاسی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دادوەرانە لە ژێر چاوەدێریی رێکخراوی نەتەوەکان لە قەڵەم ئەدرێ .
..........
340