بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەدیداری ڕۆژی دووشەممەی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق، ھەردووک لا لە بارەی دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکەو بە تایبەت دۆخی ئێستا لە عێراق و باکووری سووریا و بابەتگەلی دیکەی جێی سەرنجی ھەردووک لا بیروڕایان گۆڕییەوە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بۆ بەشداری کردن لە «کۆبوونەوەی ناوچەیی» کۆنفرانسی ئاسایشتیی مۆنیخ گەییشتە دەوحەی پێتەختی قەتەر.
«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانلەم سەردانەی دا لە چەند دانیشتنێکی پسپۆڕانەدا کە بە تەوەرەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و گۆڕانکارییەکانی ناوچەی کەنداوی فارس بەڕێوە دەچێت، وتار پێشکەش دەکات.
زەریف لەو دانیشتنانەدا وەڵامی پرسیاری پەیامنێران، بیرمەندان و مامۆستایانی پلەبەرزی لە ئاستی ناوچەکەو جیھاندا دەداتەوە.
گەشتەکەی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەوحەی پێتەختی قەتەر تەنیا ڕۆژێک دەخایەنێت.
.........
340