بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "عەلی لاریجانی" رۆژی سێ شەممە لەپەراوێزی سەت و چل و یەکەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان(IPU) لەشاری "بێلگراد"ی پایتەختی سربستان لە دیدار لەگەڵ "کلاودیا روت" وتی: ئێران لەمەڕ هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر سوریا نەیارەتی و ناڕەزایەتی خۆی ڕاگەیاندووە چونکە ئەو پەلامارە، دەبێتەمایەی کوشت وبڕ و ئاوارەبوونی خەڵکی بێتاوان و کێشەکانی سوریا ئاڵۆزتر دەکا.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی هێرشی سەربازیی عەرەبستان بۆسەر یەمەنیش وتی: ئەگەر سەعودیەکان ڕێگاچارەی سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانی یەمەن قەبووڵ بکەن، ئێران ئامادەی نێوەندگیرییە لەوبارەوە.
لاریجانی لەهەمان کاتدا وتی: ئەمریکا پێی وایە، هێشتا کاتی دۆشینی عەرەبستان کۆتایی پێ نەهاتووە.
"کلاودیا روت" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئاڵمانیش لەدیدار لەگەڵ لاریجانیدا وتی: ئاڵمان لەمەڕ هێرشی سەربازیی تورکیا بۆسەر سوریا زۆر نیگەرانە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئاڵمان لەوەڵامی ئەو پرسیارەی لاریجانی لەمەڕ ئەوەی کە یەکێتی ئوروپا بۆ پرسی سوریا چی لەدەست دێ، وتی: یەکێتی ئوروپا داوای لە ڕووسیا کرد گوشار بخاتە سەر ئانکاراو ئەوەی کە چەکەمەنی بە تورکیا نەفرۆشرێ.
دەسدرێژکاریی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری سوریا لەرۆژی چوارشەممە نۆی ئۆکتۆبرەوەو بەبیانووی "بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم" و "پاکتاوکرانی سنوری سوریاو تورکیا" لە ئامادەبوونی کوردەکان کە ئانکارا بەترۆریستیان دەزانێ، دەس پێ بووەو هەروا بەردەوامە.
هێرشی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا بۆ وێنە ڕەققەو حەسەکە لەئاستی ناوچەو جیهاندا شەرمەزار کراوە.
........
340