بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پێوەندی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە هەڵمەتێکدا ڕوح اللە زەم " یەکێ لە سەرکردە نەیارودوژمنەکانی میدیایی وشەڕی ده روونی لە دژی نێزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەسگیر کرد.لەم بەیان نامەیەدا هەروەها هاتووە: ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا لەم هەڵمەتەدا بە دەکارهێنانی شێوازی نوێی ئیتلاعاتی و دەسپێشخەرانە، دەزگە بیانیەکانی بەرێوە بەرایەتی وفریودا و ڕوح اللە زەم " کە لە ساڵەکانی ئەم دواییە بە ڕێنوینی ، دابین کردن وپشتیوانی ڕاستەوخۆ، هەڵمەتی ڕەوانی بەربڵاوی بۆ دووبەرەکی نانەوە ؛لەئەرکانی نێزامی ئیسلامی ، ترس وتوقان لە ئێران ، درۆبێژی ، وشک وگومان نانەوە لە بەرەی گەنج سەبارەت بە بیروبڕوای ئایینی وپڕوپاگەندەیی ودابین کردنی بوارەکانی کردەوەی توند وتیژانە وتیرۆریستی ، وبەدی هێنانی شڵەژاوی وناهێوری لە وڵاتی ئیدارە دەکرد ، بۆ ناو وڵات ڕێنوینی کرا ودەسگیریان کرد.
لە درێژەی بەیان نامەی پێوەندی گشتیی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی دا هاتووە: ڕوح اللە زەم" بە پێی ئەوەی کە لە ژێر ڕێنوێنی دەزگەی هەواڵگری فەرانسە وپشتیوانی ولاگری دەزگە کانی هەواڵگری ئەمریکا ورژێمی زایۆنی وهاوپێوەند لەگەڵ دیکە دەزگەکانی شۆڤاری وهەواڵگری دابووە ولە شەو وڕۆژدا بە شێوەی جۆربەجۆر وچەند لایەنە پاسەوانی لێدەکرا، کەوتە داوی هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا.
پێوەندی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، ئەنجام دانی ئەم هەڵمەتەی پێشاندەری شکست ووەدوا کەوتوویی دەزگەکانی هەواڵگری دوژمن لە هێز وتوانایی ئیتلاعاتیی ئەم رێکخراوە ئینقلابیە زانی.
........
340