١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:١٦
دەرچوونی بڕیاری ئازادکردنی گیراوانی ناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی عێراق

دەزگای دادڤانی عێراق بڕیاری ئازادکرانی زۆربەی گیراوانی خۆپێشاندانی ئەم دواییانەی ئەم وڵاتەی دەرکرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لیژنەی مافی مرۆڤی عێراق رۆژی یەکشەممە بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە رایگەیاند ، ژماری گیراوان لە سەرەتای خۆپێشاندانەکەوە دەگاتە نزیکەی هەزار کەس و دەزگای دادڤانی بڕیاری ئازدکرانی زۆرێک لەوانی دەرکردووە .

 فەرماندەریی هەڵمەتی هاوبەشی عێراقیش رایگەیاند ، فەرماندەران و ئەفسەرانێک کە هێزی زەبر و زەنگیان لە دژی خۆپێشاندەران دەکار هێناوە دەسبەجێ بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوەکان نێردران .

 بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراقیش بۆ جارێکی دیکە جەختی کردەوە لەسەر پێویستی لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی راستیەکانی پەلاماری سەر خۆپێشاندەران و هێزە ئاسیاشیەکان لە خۆێشاندانەکەی ئەم دواییانەی ئەم وڵاتە.

.........
340