بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەو گەڵاڵەیە لە پێناو جێ بە جێ کرانی پەسەن کراوەی کابینەی ڕژیمی زایونی لە 15 سێپتامبر لە بواری گۆڕینی ناوچەی ئەغوار بە شارۆچکەیەکی زایونی نوێ جێ بە جێ دەکرێت . ڕژیمی زایونی بەردەوام بێ گرینگی دان بە داخوازی کۆمەڵگای جیهانی درێژە ئەداتە چێکرانی شارۆچکە سازی زایونی و لەو بوارەشدا ئەمریکا پشتیوانی لێ دەکات .
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان 23 دیسامبری 2016 لە بڕیارنامەی 2334 داوای لە ڕژیمی زایونی کرد خێرا و بە تەواوی هەموو چالاکیەکانی شارۆچکەسازی خۆی لە سەرزەویە داگیرکراوەکان ڕابگرێت.
ڕژیمی زایونی بە سازکردنی شارۆکەی زایونی نشین بە نیازی گۆڕینی داڕشتی جوگرافیایی ناوچە فەلەستینیەکان و دانی سیمایەکی زایونی بەو ناوچانەیە تا پاوانخوازیەکانی خۆی لە ناوچە فەلەستینەیەکان جێبەجێ بکات .
..........
340