بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رەجەب تەییب ئەردۆغان لە یەکەم وتاریدا دوای هێرشی سەربازیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکووری رۆژھەڵاتی سوریا بانگشەی ئەوەی کرد ، ئەم ھەڵمەتە سەربازیە بە ئامانجی ھێرش بۆسەر کوردان نیە ، چونکە ئەوان برای ئێمەن ، بەڵکوو ئەم کارە بۆ لێدانی خۆی وتەنی گروپە تیرۆریستیەکانە .
سەرۆکی ترکیا ھەروەھا رۆژاوای تاوانبار کرد کە لە بەرامبەر ئەو گروپانەی کە ھێرش دەکەنە سەر تورکیا ، ھەڵوێستی دوو فاقیی ھەیە .
ئەردۆغان بە بەرگری کردن لە دەسدرێژیی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکووری رۆژھەڵاتی سوریا گوتی : تورکیا بێ لا کردنەوە لە بۆچوونەکان لە بارەی ئەم هەڵمەتە سەربازیە ، نایوەستێنێ .
ئەردۆغان لە کاتێکدا دەسدرێژیە لەشکەریەکەی خۆی بۆسەر کوردانی سوریا ناو ناوە "کانی ئاشتی "، کە ئەم ھێرشە تا ئیستا بووەتە ھۆی کوژران و برینداربوونی دەیان خەڵکی کوردی سوریا و ئاوارەبوونی زیاتر لە ٢٠٠ ھزار کەس .
ئەم دەسدرێژیەی ئەرتەشی تورکیا رووبەڕوی شەرمەزار کردنی بەفراوانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووەتەوە و زۆربەی حکومەتەکانی جیھان خوازیاری وەستانی ئەم لەشکەرکێشیەی تورکیا بۆسەر سوریا بوونە و لە یەک دوو رۆژی رابردوودا ئەم گوشارە نێودەوڵەتیە زیاتریش بووە .
هێزەکانی کوردی سوریاش دەڵێن ترکیا تا ئێستا لەو هێرشەدا بە هیچ ئامانجێکی نەگەیشتووە .
..........
340