١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٧
دەیان بریندار لە ٧٨مین ھەینی رێپێوانی مافی گەڕانەوە

لە ئەنجامی تەقە و دەسدرێژی لەشکەریانی زایۆنی بەرەو ئامادەبووان لە ٧٨ مین ھەین رێپێوانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە ناوچەی سنوریی کەرتی غەززە لە گەڵ فەلەستینی داگیرکراو ، لانیکەم ٤٩ فەلەستینی بریندار بوون .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین لە راپۆریکدا  رایگەیاند ، ٢٢ کەس لە بریندارەکان منداڵن .

رێپێوانەکەی دوێنێ لە ژێر ناوی ھەینی منداڵانی شەھیدی فەلەستینی بەڕێوەچوو .

رێپێوانی مافی گەڕانەوە لە سی مارسی ٢٠١٨وە بە بۆنەی رۆژی زەوی پاک لە کەرتی غەزە دەستپێبووە و ھەروا درێژەی ھەیە .

لە سی مارسەوە تا ئێستا زیاتر لە 330 فەلەستینی بە فیشەکی لەشکەریانی زایۆنی شەهید و لانیکەم 31 هەزار کەس بریندار بوونە .

..........
340