١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٥٧
دەنگی پەرلەمانی ئێراق بە دوو وەزیری پێشنیارکراوی کابینەی عەبدولمەهدی

پەرلەمانی ئێراق دەنگی متمانەی دا بە وەزیرانی پێشنیار کراوی پەروەردە و فێرکاری و تەندروستی ئەو وڵاتە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پەرلەمانی  ئێراق بە سوهی حسین  وەزیری  پێشنیار کراوی پەروەردە و فێرکاری دەنگی متمانەی دا . ئەو پۆستە  لە یەک ساڵ لەمەوبەرەوە بە هۆی ناکۆکیگەلی سیاسی بە بێ وەزیر مابوەوە .

پەرلەمانی  ئێراق هەروەها  دەس لە کار کێشانەوەی  وەزیری تەندروستی قەبووڵ کرد و لە هەمان دانیشتندا دەنگ دان سەبارەت بە  جەعفەر سادق عەلاوی بۆ هەڵبژرادنی ناوبراو وەک وەزیری تەندروستی بەڕێوە چوو  و عەلاوی دەنگی متمانەی وەرگرت.

عادل عەبدولمەهدی  سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە پێناوکەم کردنەوەی کابینەی  ئەو وڵاتە پێنج وەزیری لەسەر کار لابرد و کەسانێ نوێ بۆ  وەرگرتنی دەنگی متمانە ناساندە پەرلەمانی ئێراق .

.........
340