١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٤٩
زەریف لە دیمانە لە گەڵ تەرەتەدا : ئاسایش لە رێگەی دەسدرێژی و هێرشەوە بەدەس نایە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی حکومەتیی تورکیادا بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڵ داوای ترکیادایە بۆ باشکردنی رەوشی ئاسایشیی ، گوتی : ئەم ئاسایشە لە رێگەی دەسدرێژی و هێرشەوە وەدەس نایە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - محەمەد  جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیمانە یەدا کە رۆژی هەینی بڵاوبووەوە ، بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بژارەی باشتری داوە بە تورکیا گوتی ، رێککەوتنی ئادانا ھەروا ئیعتباری ھەیە و ئیران ئامادەی نێوبژیکاری لە نێوان کورد و حکومەتی تورکیا وسوریایە تا ئاسایشی سنورەکان بە ئەرتەشی سوریا بسپێررێ بە ھاریکاری حکومەتی تورکیا .

تورکیا و سوریا ساڵی ١٩٩٨ لە گەڵ بەرزبوونەوەی چالاکیەکانی پەکەکە لە باکووری سوریا ، رێککەوتنامەی ئادانایان بۆ ھاریکاری لە بواری نەھێشتنی تیرۆریسم ئیمزا کرد .

 وەزیری دەرەوەی ئێران لە وڵامی پەیامنێری تەرەتە لە بارەی داوای دواجاری ئێران لە سوریا ، جەختی کردەوە : ٦ ساڵ بەر لە ئێستا لە نیویۆرك لە دیداری ئەحمەد داودئوغڵوو وەزیری دەرەوە ی ئەوکاتی تورکیا ، پرۆژەی ئاشتی چوارقۆناغیی بریتی لە  تەقەوەستانی خێرا، پێکھێنانی حکومەتێکی گشتداگر ، وتووێژی نێوماڵی سوریا و ھەڵبژاردنم بەو پێشنیار کردبوو .

وەزیری دەرەوەی  ئێران وتیشی : پێکهێنانی لیژنەی پێداچوونەوەی دەستوری سوریا زۆر گرنگە و دەبێ ئەم هەنگاوە بە کاری جددی لەوان کەم بارگرژیەکان بەردەوام بکرێ .

..........
340