بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنیی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری،لەم سەردانە،ئایەتۆڵڵا خامنەیی هاوکات لەگەڵ سەردانی ٣٠ یانەی بەشگەکانی زانست بناغە ووتووێژ لەگەڵ تویژینەران و ئەندازیاران، ئاگاداربوون لە دوایین دەستکەوتەکانی زانستی و تێکنۆلۆژیای و پرۆژە تیجاری کراوەکانی گەنجان و پسپۆرانی ئێران.
ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لە سەر پێویستی دەربازبوون لەئابووری نەوتی و دواهاتە فەرهەنگییەکانیی ،فەرمووی: یەکی لە گلە وگازەندەکانی لاوان لە پیشانگەی ئەمڕۆ ئەمە بوو کە بڕێجار بەرهەم ویان ئەو شتەی وا ئەوان وەبەریان هێناوە دەزگادەوڵەتییەکان لە دەرڤەی وڵاتی دەیکڕنەوە و ئەمە سەرچاوەی لە فەرهەنگی ئابووری نەوتی گرتووە و دەبێ ئەم ڕوانینە هەڵەیە چاک بکرێتەوە.
ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی هەروەها لە تویژێنەران و ئەندازیاران و کاربەدەستانی پیشانگا ڕێزیان گرت.
..........
340