٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٤٣
تەگەرەنانەوەی بەریتانیا لە سەر دانەوەی قەرزەکانی ئێران

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەریتانیا ڕایگەیاند کە بەریتانیا تەگەرە دەنێتەوە لە سەر ڕێگای درانەوەی قەرزەکانی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "حەمید بەعیدی نژاد" بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەردا نووسی: ڕۆژی دووشەممە دادگەی بەریتانیا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی دواتر سەبارەت بە درانەوەی قەرزەکانی ئەم وڵاتە بە ئێران لەبەر گرێبەستی کڕینی چەکی بەریتانیای لە لایەن ڕژێمی پەهلەوەییەوە، شەش مانگی دیکە بەڕێوە دەچێ کە  ئەم مەسەلە سەلمێنەری بەردەوام بوونی تەگەرەنانەوە و بڕ و بیانوو هێنانەوەکانی لەندەن لەم دۆسییەدایە.

ئەم قەرزە دەگەڕێتەوە بۆ گرێبەستی کڕینی چوار دەیە لەمەوبەری تانکی بەریتانی "چیفتن" لە نێوان وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە و حکومەتی پەهلەوی کە بڕیار بوو لە چوارچێوی ئەو گرێبەستەدا هەزار و ٥٠٠ تانک و ترۆمبیلی زرێیی ڕادەستی ئێران بکرێ ، بەڵام پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئەو گرێبەستە هەڵوەشایەوە.

باڵوێزی ئێران لە بەریتانیا دوو ساڵ لەمەوبەر رایگەیاند کە لەندەن ئامادەی دانەوەی قەرزەکەی بە تارانە و وتی: پاش دوو دەیەی سکاڵای مافەوانی و لە دادگە کرانەوەی ئەم دۆسیەیە، مەسەلەی درانەوەی قەرزەکەی ئێران گەیشتۆتە دواقۆناغەکانی و بڕیارە ئەم قەرزە تا چەن ڕۆژی دیکە بدرێتەوە بە ئێران.

دادگەی بەریتانیا دوو مانگ لەمەوبەر بڕیارێکی تازە دەکرد کە لەودا لایەنی بەریتانی وەبەر لێبووردەیی بەشێک لە سوودی ئەو قەرزەی ساڵانی بایکت کەوت.

باڵویزی ئێران لە لەندەن هاوکات لەگەڵ نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بەو بڕیارەی دادگە راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەو دەنگە هیچ کاریگەرییەکی نییە بۆ ناچار کردنی کۆمپانیای بەریتانی بە دانەوەی هەموو چەن سەد ملوێن پۆندە قەرزەکەی ئێران.

.........
340