بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "مەهدی شوشتەری" ئێوارەی دووشەممە لە شاری سەردەشت هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای ئێران وتیشی: بە هۆی هەڵگیرانی هەنگاوگەلێک لە نێوان ئێران و ئێراق لە پێناو هاسانکاری زیاتر بۆ دەرکرانی ڤیزە لە شەش مانگی ڕابردوودا، کەرتی گەشتیاریی هەر دوو وڵات گەلێک پەرەی سەندووە.
ناوبراو وتیشی: لە لایەن ئێرانیشەوە گەشتیارێکی زۆر بەرەو ئێراق دەچێت و زۆرێک لە شاروومەندانی ئێرانی بۆ گەشتیاری ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاراستەی بەیاننامەی هاوبەشی کۆتایی سەفەری حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئێراق (مارسی ٢٠١٩) ، سەبارەت بە دەرکرانی ڤیزەی بێ بەرامبەر بۆ شاروومەندانی دوو وڵات، دەستی کردووە بە دەرکردنی ڤیزەی بێ بەرامبەر بۆ شاروومەندانی ئێراقی کە بەنیازی ئەوەن سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن.
..........
340