٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٢
مووسەوی: ئێران بەردەوام لە تەنیشت دەوڵەت و گەلی عێراق دەمینێتەوە

گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانیی ئەمدواییەی وڵاتی ئێراق گوتی: ئێران بەردەوام لەتەنیشت دەوڵەت و گەلی عێراق دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ژماریک لە ستانەکانی عێراق لە وان بەغدا لە رۆژانی ئەمدواییە شایەتی بەڕێوە چوونیی خۆپیشاندان بۆ دەربرینی ناڕەزایەتی لە حآند بارودۆخی نالەباری ڕاژەکاری گشتی، نەبوونی دەرفەتەکانی کاروپیشەو گەندەڵی ئیداری.

"سەید عەبباس مووسەی"  گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری "ئێران پرێس" بەباسکردنی ئەمەی گەلی عێراق پێش لەمەیش بەرەو ڕووی قەیرانبۆتەوە،بەڕاشکاوی گوتی: ئەم جارەیش بە یەکێتی و هاودڵیی گرووپەکان و پارتە سیاسییەکانی عێراق،گیرو گرفتەکان چارەسەردەکرێن.

مووسەوی بەئاماژە بە ڕیشەکانیی ناڕەزایەتییەکانیی ئەمدواییە لە عێراق،بەڕاشکاوی گوتی: خەڵکی ڕەشید و تێگەییشتووی عێراق ئەمجارەیش بە سەرکەوتوویی لە گرفتەکان دەرباز دەبن.   گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەباسکردنی ئەم بابەتە هەرچەشنە خۆوەردانی بێگانەکان لە مەسەلەکانی عێراق،یارمەتییەک ناداتە چارەسەرکرانیی گرفتەکانی خەڵکی ئەم وڵاتە،گوتیشی: دەوڵەتی عێراق بە ئاگاداربوون لە داواو ویستەکانیی خەڵکی خۆی، خێرا بە دوای پێوشوێنگرتنی ئەم داواو ویستانەیە.

مووسەوی متمانەی دەربڕی: دوای ڕێپێوانیی ئەربەعینی حسەینی کە هێمای یەکێتی و شکۆمەندی ئۆمەتی ئیسلامییە،گرفتەکانیی خەڵکی عێراقیش چارەسەردەبێت.

شاڵاوی خۆپیشاندان لە ژمارێک لە شارەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە هاوکات لەگەڵ کاردانەوەی بەرپرسان وڕاگەیاندنیی یەکەمین هەگبەی ویستەکانی خۆپیشاندەران لەلایەن "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ئەنجامدانیی چاکسازییەکان،دامڕکایەوە.

........
340