بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سه‌باره‌ت به یەک لیستی کوردیشەوە، ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یەکیتیی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: ئەوانەی لە دەرەوەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بەشداربن، ناتوانن دەنگ بەدەستبهێنن، بەڵکو تەنها زیان به کورد ده‌گه‌یه‌نن.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە لە 1ی نیسانی 2020 ئەنجامبدرێت، بۆ کەرکووک گرنگی خۆی هەیە، چونکە لە ساڵی 2005ـه‌وه بەهۆی ناکۆکی پێکهاتەکانی شارەکە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەن نەکراوە.
........
340