بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "پەیمان جێبلی" جێگری دەرەوەی سنووری ڕادیۆتەلەڤەزیۆنی ئێران ئەمرۆ (یەکشەممە) لە ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتن لە مۆجاهیدەتەکانیی میدایی جێگرایەتی دەرەوەی سنووری ڕادیۆتەلەڤەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران،هاوکات لەگەڵ رێزگرتن لە شەهیدانی ئەم جێگرایەتییە گوتی: فەرمانبەریەتی و ڕەساڵەتی جێگرایەتی دەرەوەی سنووری ڕێکخراوەی ڕادیۆ تەلەڤەزیۆنی ئێران بە فەلسەفەی بوونی سۆرشی ئیسلامی ئێران گڕێدراوە.جێبلی گوتیشی: بایخی کار لە جێگرایەتی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەڤەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕادەی ڕەساڵەتی جیهانی شۆرشی ئیسلامییە.
جێگری دەرەوەی سنووری ڕادیۆتەلەڤەزیۆنی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە پیلانەکانی دوژمنان بۆ زەبروەشاندن لەکەناڵەکانیی دەرەوەی سنووری ڕادیۆ تەلەڤەزیۆنی ئێران بەڕاشکاوی گوتی: بڵاوکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی حیزبوڵڵا لە فەیسبووک و بڵاوکردنەوەی وتووێژی سەردار سەرلەشکەر"قاسم سلیمانی" فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بووەتە هۆی ئەمەی دوژمنان لە چالاکییەکانیی کەناڵەکانی دەرەوەی سنووری ڕادیۆ تەلەڤەزیۆن دا کەندو کۆسپ بەدی بینن.
جێبلی گوتیشی: کەناڵەکانی دەرەوەی سنووری ڕادیۆ تەلەڤەزیۆنی ئێران سەرەڕای کردەوە تێکدەرانەکانی دوژمنان،بەدەستەڵاتەوە درێژە ئەدات بە چالاکی خۆی. ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە مۆجاهیدەتەکانیی میدیایی جێگرایەتی دەرەوەی سنووری ڕادیۆ تەلەڤەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادە بوونی ژمارێک لە کاربەدەستانی لەشکەری و نیوخۆی وڵات ئەمرۆ یەکشەممە لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی ڕادیۆ تەلەڤەزیۆن بەڕێوە چوو.
........
340