بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سعرلعشکەر حسین سەلامی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە ڕێ و ڕەسمی ڕێز گرتن لە خەباتکاریە مێدیاییەکان جێگرایەتی دەرەوە سنووری ڕێکخراوی ڕالدیو تەلەفیزوینی ئێران لە تاران وتیشی مەیدانی شەڕ لە جوگرافیای زەوینیەوە بۆ سنوورەکانی زەینی و جوگرافیای دڵەکان هەڵوێستی گوڕیوە بۆیە هەر کەس بتوانێ زەین و بیروکەی خۆی بەڕیوەبەرایەتی بکات لەو شەڕەدا سەرکەوتووتر دەبێت .
سەرلەشکەر سەلامی بە وتنی ئەوەی کە دوژمنان بە دوای شکڵ دان بە جیهانی داهاتوون وتیشی : دوژمنان هەوڵ ئەدەن مافی مڕوڤ ئازادی شەڕ و بەرگری ڕەوا و قوربانی بوونی منداڵانی یەمەنی و فەلەستینی شەڕ خوازی ڕادەگەیندرێت .
فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە مێدیا دەتوانێ کاردانەوەی دەنگی مەزڵوومان بێت وتی ئەوە هەمان شەڕی مێدیاییە و مێدیا دەرەوە سنووریەکانی ئێران دەتوانن بە نیشان دانی ڕاستیەکان ئیعتباری مێدیاکانی دوژمن لەناو ببەن .
سەرلەشکەر سەلامی بە وتنی ئەوەی کە مێدای دەرەوە سنورویەکانی ئێران بۆ ئەوەی کە نیشاندەری ڕاستیەکانن سەردەکەون وەبیریشی هێنایەوە دەسەڵاتە گەورەکان بە هۆی باتڵ بوونیان ڕووخاون و خەریکی پاشەکشە و چۆڵ کردنی گۆڕەپانن .
ڕێ و ڕەسمی ڕێز گرتن لە خەباتگێڕیە مێدیاییەکانی دەرەوە سنووری ڕێکخراوی ڕادیو تەلەفیزوینی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادە بوونی پومارێک لە کاربەدەستانی لەشکری و وڵات ئەمڕو لە ناوەندی کۆبوونەوەکانی ڕادیو تەلەفیزیون بەڕێوە چوو .
........
340