بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی ناسراوی کورد لە لێدوانێکیدا وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە ئەمریکا کورد ھەڵدەخەڵەتێنێ ، وشداریی دایە دەوڵەت و لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان کە هەر وڵات و نەتەوەیەک کە پشت بە ئەمەریکا ببەستێت لە ئەنجام دا دەیدۆڕێنێت و شکست دێنێ، چونکو ئەو وڵاتە تەنیا بەدوای بەرژەوەندییەکانی خۆیدایە، بەتایبەتی لەسەردەمی ئەم سەرۆک کۆمارەی ئێستا واتە داناڵد ترامپ کە تەنیا بەدوای خڕکردنەوەی سامان و پارەدایە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە دەوڵەتی ئێستای عێراق وەڵامی داخوازیی کورد دەداتەوە، دامەزراندنی پەیوەندییەکی ھەرە باش لە نێوان ھەرێنی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی بەغداو چارەسەریی تەواوی گرفتەکانی نێوان ھەردووک لای بە پێویست زانی و پێی داگرت: کورد لە داھاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا نەبێت، ھیچ بژاردەیەکی باشتری نییە.
........
340