بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرلەشکر"حوسێن سەلامی" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی رۆژی شەممە لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی یەکەم پێشانگای ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی خراونەتە خوارەوەو ئەو فڕۆکانەش لە ئەمریکا بەغەنیمەت گیراون ، لەتاران وتی: هەر وڵاتێک کە هێرش بکاتە سەر ئێران، مەیدانی سەرەکیی شەڕ، ئەو وڵاتەیە.
سەرلەشکر سەلامی بەئاماژه بە توانا بەرگرییەکان و هێزی پێشگرانەی ئێران، وتی: توانا بەرگرییەکانی ئێران شاراوەن و کۆماری ئیسلامی تەنیا بەشێکی بچووک لە هێز وتوانای خۆی پێشان داوە.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژە بەوەی کە بایکۆت کردنی ئێران، وانەی سەربەخۆیی ڕاستەقینە فێربوو، وتی: بایکۆت بووە بەهۆ هەتا ئێران بڕی چەکەمەنییەکانی بەگوێرەی شکستی دوژمن ڕێک وپێک بکات.
سەرلەشکر سەلامی هەروەها بەئاماژە بە بەرپارکرانی پێشانگای فڕۆکە بەغەنیمەت گیراوەکانی دەسدرێژکاران لە باخی مۆزەی بەرەڤانیی پیرۆزی تاران، وتی: ئەو پێشانگایە نیشانەیەکی بچووکە لە تواناکانی ئێران لەبەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنان.
لە سەروبەندی حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆزدا، "پێشانگای ڕاوی کەرکەسەکان" بریتی لەو فڕۆکانەی خراونەتە خوار و ئەو فڕۆکانەش بەغەنیمەت گیراون لە ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە لە باغی مۆزەی بەرەڤانیی پیرۆزی تاران، دەس پێ کرا.
........
340