بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەگێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان٢٤ ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی سی خەرمانانان (٢١ی سیپتەمبەر)، ساڵی نوێی خوێندنی٢٠٢٠-٢٠١٩ی زایینی لە هەرێمی کوردستان، لە ئاهەنگێکدا و لە یەک لە قوتابخانەکانی شاری دەهۆک هەڵکەوتوو لەباکوری هەرێم و بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەس پێ بوو.
بارزانی پاش لێدانی زەنگی دەسپێکی خوێندنی نوێی هەرێمی کوردستان، لە وتاردانێکدا وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابیان و مامۆستایان، بەئاماژە بە دەور و رۆڵی پەروەردەو بارهێنان لە هێنانەدی داهاتوویەکی باشتر، پێی داگرت، پەروەردەو بارهێنان هۆکاری گەشەو پێشکەوتنی وڵاتانە.
مەسرور بارزانی هەروەها وتی کە هەرێم پێویستی بە سازکردنی سی و پێنج هەزار کلاسی دەرسی نوێ هەیەو حکومەت بۆ دابین کردنی پێداویستیی قوتابیان بە قوتابخانەو کەل وپەلی خوێندن و دەرس خوێندنیان لە قوتابخانەگەلی شیاودا هەوڵ دەدا.
بارزانی داوای لە خاوەن سەرمایەکانی هەرێم کرد لە چێکردنی قوتابخانە نوێکان و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان، یارمەتی حکومەت بدەن.
.......
340