١٨ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٢٠
داوا بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق

نوێنەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق پێی داگرت، دەبێ سەرانی سێ هێزەکەی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەنگاوی جیددی هەڵبگرن بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "لوقمان وەردی" نوێنەری یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستان، لەکاتی سەردانی لە ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان کە لەماوەی سێ رۆژی ڕابردوو لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان کرا، بە ماڵپەڕی رۆژ نیوزی وت کە پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم، تائێستا خەسار و زیانی گیانیی زۆر و خەساری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە بۆردومانی خاکی هەرێم وبەتایبەت ناوچەکانی داوێنی قەندیل و سیدەکان و ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای هەولێر و دەهۆک لەساڵانی رابردووەوە تائێستا درێژەی بووەو دانیشتووانی ئەو ناوچانە خەساری قورسیان وێکەوتووە، پێی داگرت، پەلامارەکانی تورکیا خەساری زۆری لە کەرتی کشت و کاڵ و ئاژەڵداریی هەرێمی کوردستان داوە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی نیشتمانی هەروەها وتی کە مانگی ئاگۆستی ڕابردوو پانزە کەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان لە یادداشتێکی فەرمیدا داوایان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، دانیشتنێکی تایبەت بەڕێوە ببا سەبارەت بەو پەلامارانەو هەوڵدان بۆ لەگوشارنانی تورکیا لەڕێی کۆمەڵگای جیهانی و ڕاگرتنی پەلامارەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر هەرێم، بەڵام هیچ هەنگاوێک لەوبارەوە هەڵنەگیراوە.

......
340