بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، لە پاش سەردانەکەی ئەم دواییەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ هەولێر، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و هەردوولا لە سەر پتەوکرانی پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای یاسا پێیان داگرت.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئێوارەی روژی سێ شەممه بە ئامادەبوونی دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان، جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جێگرى سەرۆکوەزیران، وەزیرى دارایی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی پرسە گرنگەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمى کوردستان کرا.
باسی بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق،ڕاپەڕاندنی ماددەى ١٤٠، داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر و توندڕەوى لەسەر ناوچەکە بەشێکی دیکەی ئەو تەوەرانەبوون کە لە کۆبوونەوەکەدا قسەیان لە سەر کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە عێراق، کارى پێکەوەییان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، یەکدەنگى لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا کردەوە.
........
340