بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆرتی کوردپڕێس بە گێڕانەوە لە ھەواڵدەریی ھاوارنیوز، ساڵح موسلیم، وتەبێژی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دواییە بە تەوەری پێکھاتنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا وتی: دانوستان لە نێوان تورکیاو ئەمریکا بەردەوامە. لە بارەی ئەم دانوستانانەش زانیاریی پێویست دەخرێتە بەر دەستی سوپای سووریای دیموکرات و ئەنجومەنی سووریای دیموکرات. لە ئێستادا دیدارەکان بەردەوامن و نازانم دەرەنجامەکانی بەچی دەبن.
ناوبراو لە لێدوانەی دا وتیشی: گرینگترینی ئەو خاڵانەی کە لە بارەی ناوچەی ئارامەوە ڕێککەوتنیان لە سەر نەکراوە، پانتایی ئەم ناوچەیەو ئاستی چالاکیی لەشکریانی تورکیا لەم ناوچەیەدایە. لە کاتێکدا کە ئەمریکا ناوچەیەکی ١٥ کیلومەتریی لە قوڵایی خاکی سووریاو لە سنوورەکانی تورکیا بەولاوەی لە بەرچاو گرتووە، کەچی تورکیا داوای دووھێندەی ئەمە دەکات و ئەم مشت و مڕەش بۆ سوپای سووریای دیموکرات کە ھاتنی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکە بە ھێڵی سووری خۆی دادەنێت، جێگای نیگەرانییە.
ساڵح موسلیم، وتەبێژی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا ، جعختی لەوەش کردووەتەوە کە، مۆڵەتی گەشت لێدانی دەستەیەک لە ھێزە تورکەکان ھاوڕێ لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکیمان داوە بەڵام مانەوەی ھەمیشەیی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەکەمان پێ قەبووڵ ناکرێت. ئەمە بەرلە ھەر شتێک لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە قەبووڵ ناکرێت.
........
340