بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نووسنگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی، لەم ڕێ و ڕەسمەدا کۆمەڵێک لە بەرپرسان و ھەزاران کەس لە چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکیش تیای دا بەشدار بوون.
ڕێ و ڕەسمی تازیەداری و ماتەمگێڕان بۆ ڕۆژانی شەھید بوونی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع)، ئیمامی سێھەمی موسڵمانانی جیھان لە شەوی حەوتەم ھەتا شەوی دوانزەی موحەڕڕەمی ساڵی ١٤٤١ی کۆچیی مانگی واتە شەشەم ھەتا یانزەی سپتامبەری ٢٠١٩ بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە)ی تاراندا بەڕێوە برا.
ئیمامی سێھەمی موسڵمانانی جیھان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە دەھەمی موحەڕڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچیی مانگی لە کەربەلادا شەھید بوون.
......
340