(ABNA24.com) وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی : پەلاماری بێ وێنە و بایکوتی گەمژانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە پەلامار بۆسەر بنەماکانی دەوڵەت و نەتەوەی ئێرانە .
وەزارەتی خەزانە داری ئەمریکا لە درێژەی ڕەفتاری نائاوەزمەندانەی ئەو دەوڵەتە بە بایکوت کردن ؛ سەرلە بەیانی پێنجشەمە ناوی وەزیری دەرەوەی ئێرانی خستە ناو پێڕستی کەسانی بایکوت کراو . عەلی ڕوبەیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە دانیشتنە هەواڵێکدا بە وتنی ئەوەی کە بایکوتی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پەلاماربۆ سەر کەسێک نیە وتیشی : ئەو کارەی ئەمریکا جگە لەئەوەی کە بە پێچەوانەی هەموو ڕەوتە دیپلوماتیکەکانە ڕووداوێکی بێ وێنە لە مێژووی دیپلوماسی جیهان دێتە حیساب .
ڕوبەیعی وێڕای ئاماژە بە لاگریەکانی کاربەدەستانی لەشکەری و ناوخۆی ئێران لە زەریف وتیشی : ئەو کارەی ئەمریکا یەکدەنگی و یەکگرتوویی ئێرانیەکانی توندتر کردووەتەوە و کاردانەوەی نەرێنی کۆمەڵگای جیهانی بە دواوە بووە .
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران هەروەها بە وتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچکات لاواز نابێت وتیشی : زۆرێک لە وڵاتان پەیڕەویان نەکردووە لە بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ئێران کە ئەو پرسە بووەتە هۆی تەریک کەوتنەوەی جیهانی ئەمریکا . ڕوبەیعی بە وتنی ئەوەی کە کوشکی سپی ماڵی پووشاڵیە وتی : ئێران نابێتە یەخسیری پرسە کانی هەڵبژرادنی ئەمریکایی .
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران هەروەها بە پێشوازی لە پەرەی هاوکاری ئێران لە گەڵ دراوسێیەکان وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران عەرەبسستان و ئیمارات لە ئەمریکا جیا دەزانێ .
/129
٥ ئاب ٢٠١٩ - ٠٦:١٠
News ID: 967010
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی : پەلاماری بێ وێنە و بایکوتی گەمژانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە پەلامار بۆسەر بنەماکانی دەوڵەت و نەتەوەی ئێرانە .