(ABNA24.com) پاپۆڕێکی بیانی هەڵگری سووتەمەنی قاچاخ لە دەڤەری دوورگەی فارسی لە کەنداوی فارس لە لایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕاگیرا.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەنداوی فارس، بە مەبەستی دۆزینەوە و بەرەنگاریی لەگەڵ قاچاخی ڕێکخراو، هێزی دەریایی سوپای پاسداران توانی پاپۆڕێکی هەڵگری ۷۰۰ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ بوەستێنێت.
ئەم پاپۆڕە لە کەشتی و پاپۆڕەکانی ناو کەنداوی فارس، سووتەمەنی کۆدەکردەوە و دواتر قاچاخی دەکرد بۆ وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس.
/129
٥ ئاب ٢٠١٩ - ٠٦:٠٧
News ID: 967007
پاپۆڕێکی بیانی هەڵگری سووتەمەنی قاچاخ لە دەڤەری دوورگەی فارسی لە کەنداوی فارس لە لایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕاگیرا.