(ABNA24.com) سەردار مەحموود تەشەکوری سکرتێری زاڵبوونی گشتیی فەرماندەیی هەموو هێزەکان لە نوهەمین مێهرەجانی مالکی ئەشتەری هێزی زەوینی ئەرتەش لە ئەرکانی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئیران وتی: بە پێی ڕێوشوێنەکانی رێبەری باڵای شۆڕش پرسی زاڵبوون بۆ هەموو هێزی چەکداری پێناسە کراوە و بەڕێزیان جەختی کرد کە هەموو هێز و فەرماندەکان لە هەواڵ و ڕووداوەکانی دەوروبەریان ئاگادار بن و ڕێکخراوەگەلی ژێر فەرمانیشیان بە هوشیارییەوە ئاگداری دۆخەکە بن.
وتیشی: هێزی چەکداری لە بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانن و بەو هۆیە دەبێ لەوپەڕی ئامادەیی و زاڵبوونی هەواڵگرانە بن و لەو پێناوە دەبێ بە باشی دوژمن بناسن و ئاگاداری توانستە ناوخۆییەکانی وڵاتیش بن و خۆیان هاوسەنگ لە گەڵ هەڕەشە و ستراتژییەکانی دوژمن، ئامادەی بەرەنگاربوونەوە بکەن.
سەردار تەشەکوری لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان زۆر باش لە ورە و ئامادەیی هێزی چەکداری ئێران گەیشتوون، ڕایگەیاند: دوژمنیش دەبێ بزانێت کە نابێ هەڕەشە لە دژی ئێران بکات و ئەگەر هەڕەشەیەکیش کرا دەبێ بزانێت کە وەڵامی توندی دەدرێتەوە، چونکە هێزی چەکداریی ئێمە لەوپەڕی دەسەڵات و ئامادەیی دایە.
ڕاشیگەیاند: ئامادەیی ئەو پرێنسیپە گرینگەیە کە پێش لە دەستەوەستان بوون و ڕاچڵەکانمان دەگرێت و هەر بۆیە هێزی چەکداری دەبێ توانست و ئامادەیی خۆی بە ڕۆژ بکاتەوە و ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان بێت.
/129
٥ ئاب ٢٠١٩ - ٠٥:٥٦
News ID: 966999
سکرتێری زاڵبوونی گشتیی فەرماندەیی هەموو هێزەکانی ئێران، وتی: هێزی چەکداری دەبێ بە جوانی دوژمن بناسێت و ئاگاداری توانستە ناوخۆییەکانی وڵاتیش بێت و خۆی هاوسەنگ لە گەڵ هەڕەشە و ستراتژییەکانی دوژمن، ئامادەی بەرەنگاربوونەوە بکات.