٥ ئاب ٢٠١٩ - ٠٥:٥٤
وشداری سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە ئەمریکا سەبارەت بە هەرکردەوەیەک دژی ئێران

سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە قسەگەلێک دا سەبارەت بە هەرچەشنە تاوسەندنەوەی ئالۆزی لەگەڵ ئێران و یان پەلامار بۆ سەر ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە وشداری داوە.

(ABNA24.com) سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە قسەگەلێک دا سەبارەت بە هەرچەشنە تاوسەندنەوەی ئالۆزی لەگەڵ ئێران و یان پەلامار بۆ سەر ئەم وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە وشداری داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی  ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری فارس،"عۆمران خان" بە ئاماژە دان بە ئەنجامدانیی هەر چەشنە هەڵەیەک لە لایەن ئەمریکاوە لەمەڕ پەلامار کردن بۆ سەر ئێران،ناوچەکە دەکەنە زەڵکاوێک بۆ هۆکارەکانی گوتی: ئەمریکا نابێ ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە هەڵسەنگێنێت و دەبێ لەم بابەتە تێبگات کە پەلامار بۆ سەر ئەم وڵاتە تا بەچ ڕادەیەک بۆ وی مەترسی دارە.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان گوتیشی هەموو هەوڵی خۆی ئەنجام ئەدات بۆ کەمکردنەوەی ئالۆزی لە ناوچە دا.




/129