(ABNA24.com) بە پێی ئەو تەبایی نامەی هاوکارییە کە ڕۆژی دووشەممە لە تاران لە لایەن "شاپوور محەممەد" سەرۆکی ڕێکخراوی بورس و بەڵگە بەهادارەکانی ئێران و "عەبدولحسێن ساعدی" سەرۆکی کۆمسیۆنی بەڵگەی بەهاداری ئێراق واژۆ و مۆر کرا، دوو لایەن لە بواری گەشەپێدانی ئارازەکانی دراویی ئیسلامی، بەشداری لە گەشەپیدانی ژێرخانەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری، بازاڕی سەرمایە و هەروەها پێکهێنانی سنووقی سەرمایەنانەوەی هاوبەش هاوکاری دەکەن.
سەرۆکی ڕێکخراوی بورس و بەڵگە بەهادارەکانی ئێران هیوای خواست لە گۆرەپانی گەشەپێدانی ئامرازی دراویی ئیسلامی و بڵاو کردنەوەی ئەو ئامرازانە لە هەر دوو وڵات هەنگاوی کاریگەر هەڵگیردرێ.
"عەبدولحسێن ساعدی" سەرۆکی کۆمسیۆنی بەڵگەی بەهاداری ئێراقیش وتی: ئێراق بەنیازە کەڵک وەرگرێ لە ئەزموونەکانی ئێران لە بواری بورس و بەڵگەی بەهادار.
/129
واژۆ و مۆر کرانی تەبایی نامەی هاوکاری لە نێوان کۆمیسیۆنی بەڵگەی بەهاداری ئێراق و ڕێکخراوی بورسی ئێران
٣٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:١٣
News ID: 965791
ڕێکخراوی بورس و بەڵگە بەهادارەکانی ئێران و کۆمسیۆنی بەڵگەی بەهاداری ئێراق تەبایی نامەی هاوکاریی دوولایەنەیان واژۆ و مۆر کرد.