٣٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:١١
ئێران نەیاری ئاڵ و وێڕ کردنی گەمییە ڕاگیردراوەکان لەگەڵ بەریتانیایە

باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا ڕایگەیاند؛ ئێران نەیاری ئاڵوگۆڕ کردنی گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی کە بە شێوەی نایاسایی لە لایەن بەریتانیا دەستی بە سەردا گیراوە لەگەڵ ئەو گەمییە بەریتانییە کە لە بەر بنپێ کردنی یاسا و ڕێساکان لە گەرووی هورموز راگیردراوە.

(ABNA24.com) باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا ڕایگەیاند؛ ئێران نەیاری ئاڵوگۆڕ کردنی گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی کە بە شێوەی نایاسایی لە لایەن بەریتانیا دەستی بە سەردا گیراوە لەگەڵ ئەو گەمییە بەریتانییە کە لە بەر بنپێ کردنی یاسا و ڕێساکان لە گەرووی هورموز راگیردراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە لەندەنەوە؛ "حەمید بەعیدی نژاد" شەوی ڕابردوو وتی: لەبەر جیاوازی لە شێوازی ڕاگیردرانی گەمیی ئێران لە ناوچەی جەبولوتاریق و را گیردرانی گەمیی یاساشکێنی بەریتانی لە گەرووی هورموز، ئێران نەیاری ئاڵ و گۆڕ کردنی ئەو گەمییانەیە.

باڵیۆزی ئێران لە بەریتانیا وتیشی: گەمیی بەریتانی لەبەڕ بنپێ کردنی یاسا و ڕێسا ئەمنییەکان لە گەرووی هورموز  ڕاگیردراوە بەڵام گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی تەنیا لەبەر خۆشخزمەتی بە ئەمریکا لە لایەن هێزە بەریتانییەکان لە ناوچەی جەبەلوتاریق دەستی بە سەردا گیراوە، هەر لەبەر ئەوە  تاران نەیاری ئاڵ و گۆڕ کردنی ئەو گەمییانەیە.

هێزی دەریایی بەریتانیا پێنجەمی ژولای لە هەنگاوێکی نایاساییدا گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی بە بیانووی ئەوەی کە ئەو گەمییە بە بنپێ کردنی بایکۆتەکانی یەکێتیی ئەورووپا نەوتی نەپاڵاوتەی بۆ سووریا گواستۆتەوە، لە گەرووی "جەبولوتاریق" راگرت.

هەر لەم پێوەندییەدا هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش ١٩ی ژولای بە داخوازی ڕێکخراوی بەنادر و کاروباری گەمیوانی پارێزگای هورموزگان، گەمییەکی بەریتانی بە ناوی "ستێنا ئیمپێرۆ" stena impero لەبەر کێشەساز کردن، کوژاندنەوەی کەرەستەی شوێندۆز و ڕژاندنی زبڵی نەوتی دەنێو ئاوەکانی گەرووی هورموز راگرت.



/129