(ABNA24.com) یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردووی فڕۆکەخانەکانی "جەیزان" و "ئەبها"ی عەرەبستانی بۆردومان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی "قاصف k2" ی سوپای یەمەن، هێلانەی فڕۆکە جەنگییەکان و ئامانجە سەربازییە گرینگ و هەستیارەکانی فڕۆکەخانەکانی "جەیزان" و "ئەبها"ی عەرەبستانی بۆردومان کرد.
" یەحیا سەریع" ڕاشیگەیاند ئەو پەلامارانەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دەبێ بۆتە هۆی ڕاگیردرانی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی "جەیزان" و "ئەبها"ی عەرەبستان.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە ئەو پەلامارانەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دەبێ بۆتە هۆی ڕاگیردرانی گەشتە ئاسمانییەکان لە "فڕۆکەخانەکانی "جەیزان" و "ئەبها"ی عەرەبستان، راشکاوانە ڕایگەیاند هەتا ئەو کاتەی کە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بۆ سەر یەمەن درێژەی هەبێ مافی کاردانەوە بەرامبەر بە دەسدرێژی، بۆ یەمەنییەکان پارێزراو دەبێ.
"یەحیا سەیع" وتیشی: ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتە لە وەڵام بە جەنایەتەکانی دوژمن و گەمارۆ و درێژەی پەلاماری هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر یەمەن ئەنجام دراوە.
"فڕۆکەخانەکانی "جەیزان" و "ئەبها" لە باشووری عەرەبستان، لە هەفتەکانی رابردوودا بەردەوام لە لایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی و هەروەها یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆردومان کراون.
ئەو دوو فڕۆکەخانەیە شوێنی سووتەمەنی پێدان و پشتیوانیی ئەو فڕۆکە جەنگییانەیە کە لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ.
/129
٧ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٦:٤٢
News ID: 958510
یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردووی فڕۆکەخانەکانی "جەیزان" و "ئەبها"ی عەرەبستانی بۆردومان کرد.