(ABNA24.com) وەزیری نەوتی ئێران، یەک لایەنە خوازی بە کێشەی سەرەکی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئوپیک لە کاتی ئێستاکە زانی وپیداگری کرد: ئوپیک بۆ پاڕاستنی یەکیەتی ویەکگرتوویی خۆی، دەبێ لەگەڵ یەک لایەنە خوازی بەربەرەکانێ بکات.
" بیژەن نامدار زەنگەنە " وەزیری نەوتی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە کاتی گەیشتنی بە هۆتیل " کوبورگ "ی ڤیەن" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە هەموو پرس ومەسەلەکان دەبێ لەناو کۆڕی ئوپیکیەکان لێک بدرێتەوە وبڕیارلەبارەی بدرێت وتی: ئەمە ڕێکاری ئوپیک نەبووە کە یەک دووکەس بەدەر لە ئوپیک ڕیککەوتن بکەن ولەسەر ڕێککەوتنی خۆیان لە ئوپیک مۆرکی تەیید بدەن . زەنگەنە بە ئاماژەدان بە مەکە بڕیک لە ئەندامانی ئوپیک لەم ڕێکخراوەیە وەکوو ئامیرێکی گەورە لە دژی ئێران وکەرەسەی سیاسی کەڵک وەردەگرن وتی: ئەگەر ئوپیک دەێهەوێ دڕێژە بدات بە چالاکی خۆی ، دەبێ بڕیارەکانی لە ناوخۆی ئەم ڕێکخراوەیە بگیردرێت ، نە ئەوەی کە فەرمانی کاریی بەدەر لە ئوپیک وەرگرێت.
وەزیری نەوتی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا وبڕیک لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس لە پێناوی پەرەی زەخت وگوشار بۆسەر ئێرانن وتی: ئێران دەێهەوێ لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دۆخێکی ئاشتیانە دامەزرێنێت بەڵام بڕیک لە وڵاتان زۆرترین قازانج دەبەن لەم ئالوزیانە . زەنگەنە لەمەڕ جێ بە جێ کرانی میکانیزمی تایبەتی ماڵیی ئوروپا وئێران ئینستێکس ڕایگەیاند ": ئینستێکس بەبێ تێکردنی بە دڵنیایی پارە بەو ، وەڵامدەر نیە کەوایە دەبێ پارەی نەوت بۆئەو تێبکرێت. ١٧٦ مین کۆبوونەوەی ئوپیک ئەمڕۆ دوشەممە لە ڤێەنا بەڕێوە دەچێت.
وەزیری نەوتی ئێران لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیە ، لەگەڵ سەرۆکی دەورەیی ئوپیک ووەزیری نەوتی کۆماری کنگۆ بەشێوەی جیا جیا دیدار وتووێژی کرد.
/129
٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٢٧
News ID: 956948
وەزیری نەوتی ئێران، یەک لایەنە خوازی بە کێشەی سەرەکی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئوپیک لە کاتی ئێستاکە زانی وپیداگری کرد: ئوپیک بۆ پاڕاستنی یەکیەتی ویەکگرتوویی خۆی، دەبێ لەگەڵ یەک لایەنە خوازی بەربەرەکانێ بکات.