٢ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:١٤
دۆزرانەوەی مینی ئەمریکایی لە " قونەیتەرەی سووریا

سوپای سووریا شیوی یەکشەممە هەواڵی دا لە دۆزرانەوەی هەمارێکی مینی دروست کراوی ئەمریکا لە پارێزگەی قونەیتەرە.

(ABNA24.com) سوپای سووریا شیوی یەکشەممە هەواڵی دا لە دۆزرانەوەی هەمارێکی مینی دروست کراوی ئەمریکا لە پارێزگەی قونەیتەرە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕەسمی سووریا " سانا" سوپای سووریا ڕایگەیاند ئەم هەمارەی لە هەڵمەتی پاکتاو کران وگەڕان لە گوندی " ئەلمەعلە قە " لە باشووری قونەیتەرە دۆزێوەتەوە. ئەم گوندە ساڵی ڕابردوو لە ژێر داگیر کاری گروپی تیرۆریستی بەرەی نوسرەدا بووە. پیشتریش سوپای سووریا ، چەندین هەماری چەک وتەقەمەنی دروست کراوی ئیسرائیل وهەروەها وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەوان ئەمریکایان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا دۆزیبوەوە. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە با قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا. سوپای سووریا ئەم دواییانە بە یارمەتی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامی ئێران وپشتیوانی ڕووسیا توانیی دۆسیەی گروپی تیرۆریستی داعش لەم وڵاتە دابخات. گروپە تیرۆریستەکانی تریش خەریکی تێکچوون وشکستن.




/129