(ABNA24.com) سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی ئێران وتی: ئوروپیەکان بۆ جێ بەجێ کردنی ئینستێکس " میکانێزمی تایبەتی ماڵیی ئوروپا وئێران " یادەبێ لە ئێران نەوت بکڕن ویا ئەوەکە هێڵی ئیعتباری بۆ کڕینی کالا تایبەت بدەن .
" عەبدولناسر هیمەتی" سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ناوکۆڕی هەواڵنێران لە وەڵام بەم پرسیارە کە ئوروپیەکان ئیدعا دەکەن ئینستێکس لە سەروبەندی جێ بەجێ کرانە وتی: ئەگەر کرینی نەوت لە ئێران وکرانەوەی هێڵی ئیعتباری ئەنجام بێت ، وەگەڕ خستنی ئینستێکس یەک حەوتەیش کات نابات.
مای ٢٠١٨ ، هاوکات لەگەڵ چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، بیر وهزری وەگەڕ خستنی کاناڵی ماڵیی تایبەت بۆ هاسان کاری تیجارەتی کۆمپانیای بچوک ومام ناوەندی ئوروپیەکان لەگەڵ ئێران ، هاتە ئاراوە، لەو کاتەوە ، ئوروپا هەرجار تۆمار کردنی ئەم میکانێزمەی بە بیانوی جۆربەجۆردەخستە دواوە. ئوروپا ٣١ی ژانێڤەری ٢٠١٩ سەرەنجام دوای چەندین مانگ ، بەفەرمی وەگەڕ خستنی کەناڵی تایبەتی تیجارەت لەگەڵ ئێرانی بە ناوی " ئینستێکس " ڕاگەیاند ، ئەم کەناڵە ماڵیە هێشتا جێ بەجێ نەکراوە.
هیمەتی لە مەڕ بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانیش وتی: ئەمریکیەکان لە بەشی بایکۆت ، هەرکارێک کە دەیانتوانی، ئەنجامیان دا بەلام بە پێ ئیدعا وبانگەشەیان بۆ بە سێفر گەیاندنی فرۆشی نەوتی ئێران ، هەناردەکردنی ئەم بەرهەمە پەرەی سەندووە. ئەمریکا لە چواری نوامبەری ٢٠١٨ بایکۆتە نەوتیەکانی ئێرانی دەسپێکردەوە، بەڵام ناچار بوو وڵاتانی ئیتالیا ، تورکیا ، ژاپۆن ، چین ، کۆریای باشوور، هێند ، یونان وهەروەها دوورگەی تایوان لە بایکۆتی هاوردە نەوتیەکانی ئێران بۆ ماوەی شەش مانگ مەعاف بکات .
دەوڵەتی ئەمریکا ٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٩ یش ڕایگەیاند ، مەعافیەت وبەخشینەکانی بایکۆتیانەی موشتەریانی نەوتی ئێران درێژ ناکاتەوە.
/129